Accessibility links

ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر غەززە


لەشکری ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاندووە هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر پێگەیەکی ژێرزەمینی توندڕەوان لە کەرتی غەزە و دەشڵێت ئەو هێرشە وەک وەڵامێک بووە بەرامبەر هێرشە ڕۆکێتییەکانی توندڕەوان بۆ سەر ئیسرائیل.

هێرشە ئاسمانییەکان لە نێوەندی چەندان ڕۆژی پشێوی و توندوتیژیەکانن لە کەرتی غەزە.

هەر لەم چەند ڕۆژەدا لەشکری ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی کردۆتە سەر ئامانج و نیشانەکان و لە ئاکامی ئەو هێرشانە دوو فەلەستینی کوژراون لە کاتێکدا هەوڵی دزەکردنی ناو ئیسرائیلیان دەدا، پاش ئەوەی تەقینەوەیەک لەو ناوجە سنوریە بووە مایەی بریتنداربوونی چوار سەربازی ئیسرائیلی.

تەلئەڤیڤ بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەی توندڕەوان لە ئەستۆی ڕێبەرانی ڕێکخراوی میلیشیایی حەماس دەنێت.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە گیانییەکانی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بڵاونەکراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG