Accessibility links

دادگایەکی میسر بڕیاری سزادانی 30 تۆمەتبار دەدات بە تاوانی تێرۆرزم


داگایەکی میسر حوکمی لەسێدارەدانی بۆ 4 کەس دەرکرد و سزای زیندانی بۆ 26 کەسی دیکە، ئەمەش بە تۆمەتی تێرۆرستی، لەوانە پـێکهێنانی شانەیەکی تێرۆرستی و هەوڵی کوشتنی دادوەرێک.

سەرچاوەیەک لە دادوەری میسر ئەمڕۆ دووشەممە بۆ ئاژانسی فڕانس پـرێسی ڕاگەیاند، ئەم 30 کەسە لە مانگی یازدەی ساڵی 2016 وە تۆمەتەکانیان بە فەرمی ئاڕاستەکراوە کە بریتین لە پـێکهێنان و بەڕێوەبردنی شانەیەکی تێرۆرستی بە ئامانجی پەکخستنی دەستور و یاسای وڵات، هێرشکردنە سەر شوێنی گشتی و تایبەت، هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی، تەقاندنەوەی بۆمبێک لە بەردەم ماڵی فەتحی ئەلبەیومی، سەرۆکی دادگای تاوانەکانی قاهیرە.

هەروەها سەرچاوەکە گوتی ئەو 4 کەسەی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دراوە، هەتا ئێستا تەنیا دووانیان دەسـتگیرکراون. ئەوانەشی حوکمی زیندانیـیان بۆ دەرچووە، 12 کەسیان هێشتا دەسـتگیرنەکراون و هەریەکەیان 25 ساڵ سزای زیندانی بۆ دراوە، 14 کەسەکەی دیکە کە دەسـتگیرکراون 15 ساڵ سزای زیندانیان بۆ درا.

لە ئێستادا تۆمەتبارەکان دەتوانن لە دادگای پـیاداچوونەوە داوای پـیاداچوونەوە بە کەیسەکانیاندا بکەن.

XS
SM
MD
LG