Accessibility links

گەڕان بە شوێن قوربانیانی فڕۆکەکەی ئێران بەردەوامە


دەستە و تاقمە فریاگوزاریەکان و بە هاناوەچووەکانی لە ئێران گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی دوێنێ یەکشەممە تێکشکا و 65 کەسی تیادابووە.

ئەو فڕۆکەیەی هێڵی فڕۆکەوانی ئاسمان لە جۆری ئەی تی ئاڕ 72 بووە و بۆ گەشتە خۆجێیەکانی کورت مەودا بەکاردەهێنرا و لە کەشێکی چڕی تەمومژدا لە شاخەکانی دینا کەوتۆتە خوارێ.

هێڵی فڕۆکەوانییەکە دەڵێت تەواوی ئەوانەی لە فڕۆکەکەدا بوون بە تاقمی فڕۆکەوانەکەشەوە گیانیان لە دەستداوە.

ئەو فڕۆکەیە چەند مانگێکە خراوەتەوە کار، پاش ئەوەی بۆ حەوت ساڵ لەکارخرابوو.

ئەم ڕووداوەش کارەساتێکی ترە بۆ تەواوی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران کە چەند ساڵێکە نەیتوانیوە هیچ پارچەیەکی فڕۆکە بکڕێت چونکە سزای سەپێندرابووە سەر بەهۆی بەرنامە ناوکییە مشتومڕ لەسەرەکەیەوە، ئەمەش وەهای کردووە ئێرانییەکان فڕۆکە کۆنەکان بەکاربهێنن.

کەناڵی پرێس تی ڤی دەڵێت تیمەکانی بە هاناوەچوون گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە پاش ئەوەی کەشی ناوچەکە باشتربووە.

هەلیکۆپتەرەکان دەستیان کردووە بە گەڕان بەو ناوچەیەدا و ئەمبۆڵانس و ماشێنە تایبەتەکانی تریش چوون بەرەو ئەو ناوچە شاخاویەی دینا کە 4400 مەتر بەرزە.

لەم پرۆسەی گەڕانەدا بەشوێن قوربانیانی ئەم ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەدا، ئێران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیشی بەکارهێناوە.

XS
SM
MD
LG