دادگایەکی تورکیا بڕیاری دا ئەو قشە ئەمەریکایـیەی لە مانگی دەی ساڵی 2016 وە دەسـتگیرکراوە بە تۆمەتی لایەنگری فەتحوڵڵا گولەن و پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، لە زینداندا بهێڵدرێتەوە
کۆشکی سپـی دەڵێت سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاووتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیا دەکات، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێکی لەم بارەیەوە نەداوە
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch ڕاپـۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێت هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان توندوتیژیـیان بەکارهێناوە لە بەرامبەر خۆپـیشاندەرانی ئاشتیخواز، ئەوانەی داوای موچەکانی خۆیان دەکەن
وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند وڵاتەکەی 13 کەسی لەسێدارەداوە و زۆربەیان تاوانەکانیان پەیوەستە بە تێرۆرزمەوە
کاربەدەستێکی ئاسایشی عێراق دەڵێت وڵاتەکەی سەرکەوتووبووە لەوەی ناوی کۆمپانیایەک و 2 کەسی عێراقی بخاتە نێو لیستی ئەوانەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەیانگرێتەوە لە سڕکردنی سەروەت و سامانیان
سەرۆک وەزیری تورکیا ئاگاهی بە یۆنان داوە پاش ئەوەی ئاڵای یۆنان هەڵکرا بەسەر دورگەیەکی چۆڵی ناکۆکی لەسەر لە نێوان هەردوو وڵات
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ئەو ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەی لە دژی چەند شوێنێکی گرنگی ڕژێمی سوریا بەڕێوەیبرد، کۆتایی پـێهات و هەموو ئەو شوێنانەی دەسـتنیشانکرابوون وێرانکران
سیناتۆرێکی نێو کۆمیتەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی سینات نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو کۆبوونەوەیەی سەرۆکانی تورکیا و ئێران و ڕووسیا لەم دوایـیانە لە ئەنکەرە لە بارەی سوریا ئەنجامیان دا
دەسەڵاتدارانی تورکیا فەرمانی دەسـتگیرکردنیان بۆ 140 کەسی دیکە دەرکردووە بە تۆمەتی پەیوەندی بە فەتحوڵڵا گولەن ئەوەی ئەنکەرە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 تۆمەتباری دەکات
پـۆلیسی ئەڵمانیا 3 کەسی سوریـیان لە وڵاتەکەیان دەسـتگیرکرد بە تۆمەتی ئەوەی پـێشتر لە سوریا لە نێو گروپە تێرۆرستیـیەکان بوون و ئێستاش یەکێکیان هەوڵی ڕاکێشانی خەڵکی داوە بۆ نێو گروپێکی تێرۆرستی
یەکێتی ئەوروپا بڕیاری دا بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژە بە سزاکانی خۆی لەسەر ئێراندا بدات، بەهۆی بەردەوامبوونی ئەو وڵاتە لە پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ
فڕۆکەیەکی جەنگی یۆنان لە پاش ڕێگەگرتنی لە دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا دەکەوێتە ئاوی دەریای ئیجەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەست دا
دەڵێت دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگە دەگرن لەوە خەڵکی عەفرین بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام لە هەمان کاتدا زیاتر لە 150 خێزانی ئاوارەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە ماڵەکانی عەفرین نیشتەجێ کردووە
سەرۆکی ئەمەریکا وەڵامی هەڕەشەکانی کاربەدەستانی ڕووسیا دەداتەوە و دەڵێت خۆتان ئامادەبکەن وا موشەکەکانی ئەمەریکا بەرەو سوریا دێن
دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە جەزائیر دەڵێن ژمارەی کوژراوانی ئاکامی کەوتنی فڕۆکە لەشکریـیەکە لە نزیک بنکەی لەشکری بوفاریک لە باشوری ڕۆژئاوای جەزائیری پایتەخت گەیشتە 257 کەس
کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن لەشکری ڕووسیا تەشویشی خستووەتە سەر هەندێک لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی لەشکری ئەمەریکا لە ئاسمانی سوریا
سەربازانی یۆنان تەقەیان بە لای هەلیکۆپتەرێکی تورکیا کردووە کە لە دورگەیەکی وڵاتەکەیانەوە نزیکبووبووەوە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت وڵاتەکەی ڕێگە نادات ئێران خۆی لە سوریا جێگیربکات، ئەمەش پاش ئەوەی ئێران ڕایگەیاند 7 ئەندامی هێزەکانی لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی تیفۆری سوریا کوژراون
سەرۆکی تورکیا وەڵامی وەزیری دەرەوەی ڕووسیای دایەوە و گوتی تەنیا ئەنکەرە بۆی هەیە بڕیار بدات کەی عەفرین ڕادەستی دانیشتوانەکەی دەکاتەوە
میدیاکانی بەریتانیا دەڵێن کچی سیخوڕە ڕووسیایـیەکەی مانگی ڕابردوو لەگەڵ باوکی لە هۆش خۆیان چوون بەهۆی کاریگەری گازی ژەهراوی دەمارەوە، لە نەخۆشخانەی براوەتە دەرێ
زیاتر نیشـان بده