Accessibility links

نیگەرانی کاربەدەستانی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەکانی نێوان تورکیا و ئێران و ڕووسیا


مایک پامپـێۆ سەرۆکی دەزگای CIA کە لە لایەن سەرۆک ترامپەوە بۆ پـڕکردنەوەی شوێنی ڕێکس تیلەرسن لە پـۆستی وەزیری دەرەوە دەسـتنیشانکراوە، ڕۆژی پـێنجشەممە لە کۆنگرێس لە لایەن کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی سینات دانیشتنی پـرسیار و وەڵامی بۆ سازکرا تاوەکو هەڵی بسەنگێنن شیانی پـۆستی وەزیری دەرەوەیە یان نا.

دانیشتنەکە چەندان کاژمێر درێژەی کێشا و تیایدا بابەتێکی زۆری نێودەوڵەتی قسەیان لەسەر کرا، لەوانە کۆبوونەوەکەی ئەم دوایـیانەی نێوان سەرۆکانی تورکیا و ئێران و ڕووسیا لە ئەنکەرە.

سیناتۆر ڕۆبەرت مێنێندز دوو وێنەی ئەو کۆبوونەوەیەی نیشانی مایک پامپـێۆی دا و کەوتە پـرسیارکردن، ئەمەش دەقی پـرسیار و وەڵامەکانە:

مێنێندز: لە 4 ی مانگی چوار ئەم وێنەیە گیراوە، دەتوانیت پـێم بڵێیت چ شتێکی لەم وێنەیەدا نابەجێـیە؟

پامپـێـۆ: سیناتۆری بەڕێز دەبێت یارمەتیم بدەیت.

مێنێندز: باشە.

پامپـێۆ: ئەم وێنەیەم پـێشتر بینیوە یان وێنەیەکی هاوشێوەی.

مێنێندز: هیوادارم پـێم بڵێـیت چی لێرەدا نابەجێـیە، کاتێکی باشت دەدەمێ وەڵام بدەیتەوە. ئەوەی نابەجێـیە ئەوەیە ئەمەریکا لەوێ نیـیە. ئەوەی نابەجێـیە ئەوە ئێرانە، ڕووسیایە، تورکیایە کە گوایە هاوپەیمانێکی ئەندامی ناتۆیە کە سیستەمی بەرگری موشەکی S-400 لە ڕووسیا دەکڕێت کە ئەمەش دژ بەو یاسایەیە کە لە ساڵی 1998 لێرە پەسەندکرا. تورکیا کە دەبێت هاوپەیمانی ناتۆمان بێت شەڕی هەمان ئەو کوردانە دەکات کە ئێمە پشتمان پـێبەستوون بۆ تێکشکاندنی داعش. ئەم سێ ڕێبەرەی ئێران و ڕووسیا و تورکیا سەرقاڵی ئەوەن لە سوریادا چی بکەن بەبێ ئامادەبوونی ئەمەریکا.

ئینجا ئێستا دەرهاوێژە و لێکەوتەکان بۆ نمونە لەسەر دەوڵەتی ئیسرائیلی هاوپەیمانمان چی دەبن، ئەگەر هاوپەیمانێتی تورکیا وئێران و ڕووسیا لە داڕشتنی ئایندەی سوریادا بەرپەرچ نەدرێنەوە؟

پامپـێۆ: سیناتۆری بەڕێز من زۆر لەگەڵ پـرسیارەکەتدام، ئێمە پـێویستمان بە هەبوونی ڕۆڵێکی کارای دیپـلۆماتی هەیە سەبارەت بە ژمارەیەک مەسەلە کە باسی لێوە دەکەن لەبارەی داڕشتنی ئایندەی سوریا کە دەبێت ئەمەریکا بەشێک بێت لەو مەسەلەیە.

مێنێندز: باشە ئەوە بە چ ستراتیژیەتێک دەکرێت؟

پامپەیۆ: ئەوەی ئێمە هەوڵی بە ئەنجام گەیاندنی لە سوریا دەدەین کارێکی سەختە و من دان بەو ڕاستیەدا دەنێم. چوونی تورکیا بۆ نێو عەفرین ڕەوشەکە خۆی چەندە ئاڵۆزبوو ئەوە هێندەی دیکە ئاڵۆزتری کرد و تورکیا بووەتە کۆسپێـک لەو مەسەلەیەدا.... ئێمە ئەرکی سەرەکیمان لە سوریادا هەیە و بەردەوامبووین ئەویش لەناوبردنی داعش و ئێمە شکستمان بە داعش هێنا و گروپـێـک لە پـیاوانمان (هێزەکانی سوریای دیموکرات) بۆ ئەم مەبەستە خستەگەڕ و ئەوان ئەرکەکەیان بە چاکی بەجێ گەیاند و خەلافەتی داعشمان داڕمان و ئێمە شانازی بەوەوە دەکەین، بەڵام هێشتا کارمان ماوە بە ئەنجامیان بگەیەنین لەبەر ئەوەی ئەم ئەرکەمان هێشتا تەواو نەکردووە.

نیگەرانی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەکانی نێوان تورکیا و ئێران و ڕووسیا
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:03 0:00

XS
SM
MD
LG