Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ڕووسیا خۆت ئامادەبکە وا موشەکەکانمان دێن


سەرۆکی ئەمەریکا وەڵامی هەڕەشەکانی کاربەدەستانی ڕووسیا دەداتەوە و دەڵێت خۆتان ئامادەبکەن وا موشەکەکانی ئەمەریکا بەرەو سوریا دێن.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر تویتەرکەی خۆی نووسیویەتی"ڕووسیا بەڵێنی داوە هەرچ مووشەکێک بگیرێتە سوریا بیخاتە خوارێ. ڕووسیا خۆت ئامادەبکە، چونکە موشەکەکانمان وا دێن، جوان و نوێ و زیرەکن. نەدەبوایە ببنە هاوبەشی ئاژەڵێکی مرۆڤ کوژ بە گاز کە چێژ لە کوشتنی خەڵکی خۆی دەبینێت."

پاشان لە نووسینێکی دیکەیدا دەڵێت پەیوەندیـیەکانی ئێستای ئەمەریکا لەگەڵ ڕووسیا لە هەموو کاتێکی پـێشتر خراپـترە بە سەردەمی شەڕی ساردیشەوە.

شەوی سێشەممە ئەلیکساندەر زاسیبکین باڵیۆزی ڕووسیا بۆ لوبنان بە کەناڵی مەناری حزبوڵڵای لوبنانی گوت هەر موشەکێکی ئەمەریکا بۆ سوریا بهاوێژرێت ئەوا دەخرێتە خوارەوە وە ئەو شوێنەش دەکرێتە ئامانج کە لێوەی دەهاوێژرێت.

چاوەڕوان‌دەکرێت ئەمەریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا بە هاوکاری چەند وڵاتێکی دیکە گورزی سەربازی لە ڕژێمی سوریا بدەن وەک سزایەک لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچەی دومای باکوری ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەخت.

XS
SM
MD
LG