Accessibility links

فڕۆکەیەکی جەنگی یۆنان دەکەوێتە خوارێ


فڕۆکەیەکی جەنگی یۆنان لە پاش ڕێگەگرتنی لە دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا دەکەوێتە ئاوی دەریای ئیجەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەست دا.

پانۆس کاممێنۆس وەزیری بەرگری یۆنان ئەمڕۆ پـێنجشەممە لەسەر تویتەرەکەی" نووسی فڕۆکەوانێکی قارەمانمان گیانی لەدەست دا لە کاتێکدا بەرگری لە سەروەری خاک و نیشتمانمان دەکرد. نیشتمان بۆی غەمگینە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هەموو هاوەڵەکانی دەکەین."

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی ئەرکانی لەشکری یۆنان بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت فڕۆکەکە لە جۆری Mirage 2000-5 بووە و لەگەڵ فڕۆکەیەکی دیکە لە نزیک دورگەیەکی وڵاتەکە ڕێگەیان لە دوو فڕۆکەی تورکیا گرتبوو بێنە ئاسمانی یۆنانەوە. پاش تەواوبوونی ئەرکەکەیان لە گەڕانەوەیاندا یەک لە فڕۆکەکان کەوت و هیچ پەیوەندیـیەک لەگەڵیدا نەما.

XS
SM
MD
LG