Accessibility links

کاربەدەستانی ئەمەریکا: ڕووسیا لە سوریا تەشویش دەخاتە سەر فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانمان


کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن لەشکری ڕووسیا تەشویشی خستووەتە سەر هەندێک لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی لەشکری ئەمەریکا لە ئاسمانی سوریا.

چوار کاربەدەست ئەمڕۆ سێشەممە بۆ کەناڵی NBC ی ئەمەریکایـیان ئاشکراکرد تەشویشەکان چەند هەفتەیەکە دەسـتیانپـێکردووە لە پاش چەند هێرشێک بۆ سەر غوتەی ڕۆژهەڵات کە گومان دەکرێت بە چەکی کیمیایی بووبن.

کاربەدەستەکان پـێـیان‌وایە لەشکری ڕووسیا مەترسی هەبووە لەوەی ئەمەریکا کاردانەوەی لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا هەبێت، بۆیە هەستاون بە دانانی تەشویش لەسەر سیستەمی GPS ی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.

باسیشیان لەوە کردووە ئەو ئامێرانەی لە تەشویشەکاندا بەکارهێنراون لە لایەن لەشکری ڕووسیاوە دروستکراون و زۆر پـێشکەوتوون، بە شێوەیەک توانایاندایە کۆدی سیگناڵەکانی فڕۆکەکان بشکێنن و ئامێرەکانی دژە تەشویشیان لە کاربخەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە تەشویشەکان تەنیا لە توانایاندایە کاربکەنە سەر فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بچوکەکان، بەڵام گەورەکانی وەکو Predator وReaper کە چەک هەڵدەگرن هیچ کاریگەریـیەکیان لەسەر نیـیە.

XS
SM
MD
LG