Accessibility links

سەرۆکی تورکیا: تەنیا خۆمان بڕیار دەدەین کەی عەفرین ڕادەستی دانیشتوانەکەی بکەینەوە


سەرۆکی تورکیا وەڵامی وەزیری دەرەوەی ڕووسیای دایەوە و گوتی تەنیا ئەنکەرە بۆی هەیە بڕیار بدات کەی عەفرین ڕادەستی دانیشتوانەکەی دەکاتەوە.

ڕۆژی دووشەممە سێرگێی لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە مۆسکۆ گوتی تورکیا بە ئامانجەکانی خۆی لە عەفرین گەیشت وە ئێستا باشترین ڕێگە بۆ ئاسایـیکردنەوەی ڕەوشی عەفرین ئەوەیە دەسەڵاتی ئەو ناوچەیە ڕادەستی حکومەتی سوریا بکرێتەوە.

بەڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێران لە پەرلەمانی وڵاتەکەی لە بارەی لێدوانەکەی لاڤرۆڤ گوتی ئەوە بۆچوونێکی هەڵەیە، ئێمە خۆمان باش دەزانین عەفرین ڕادەستی کێی دەکەین."

گوتیشی ئەنکەرە خۆی کاتە گونجاوەکە دەسـتنیشان دەکات بۆ ڕادەسـتکردنی عەفرین بە دانیشتوانەکەی.

پاشان گوتی" سەرەتا دەبێت باس لە ڕادەستکردنی ئەو ناوچانە بکرێت کە وڵاتانی دیکە لە سوریا کۆنترۆڵیان کردووە."

لە لایەکی دیکە نوردەین جانیکلی وەزیری بەرگری تورکیا گوتی وڵاتەکەی ناوچەی عەفرین ڕادەستی حکومەتێکی هەڵبژێردراوی سوریا دەکات پاش ئەوەی هەڕەشەی تێرۆرستی لە سوریاوە بۆ سەر تورکیا نەمێنێت.

XS
SM
MD
LG