Accessibility links

کۆشکی سپـی: سەرۆک ترامپ تاووتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەکات


کۆشکی سپـی دەڵێت سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاووتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیا دەکات، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێکی لەم بارەیەوە نەداوە.

سارا ساندەرز گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمڕۆ دووشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی سەرۆک ترامپ لەم زووانە بڕیار دەدات.

هەرچەندە خانم ساندەرز نەیگوت هۆکاری ئەم سزا نوێـیانە چیە، بەڵام نیکی هەیلی باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە گوتی واشنتن ئامادەکاری دەکات بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا بەهۆی پشـتیوانیکردنی لە بەشار ئەسەد سەرۆکی ڕژێمی سوریا.

گوتیشی سزاکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاردەکەنە سەر ئەو کۆمپانیایانەی مامەڵە لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد دەکەن و پەیوەستن بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایـیەوە.

XS
SM
MD
LG