Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا درێژە بە کۆمەڵێک سزای خۆی بەسەر ئێراندا دەدات


یەکێتی ئەوروپا بڕیاری دا بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژە بە سزاکانی خۆی لەسەر ئێراندا بدات، بەهۆی بەردەوامبوونی ئەو وڵاتە لە پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ڕاگەیاند، سزاکانی سەر ئێران هەتا مانگی چواری ساڵی 2019 درێژدەکرێنەوە، ئەمەش وەک کاردانەوە لە بەرامبەر ئەو پـێشێلکاریـیە گەورانەی لە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا دەکرێن.

سزاکان کە لە ساڵی 2011 سەپـێندراون، سڕکردنی سەروەت و سامانی 82 کەس یان دەزگا دەگرێتەوە لەگەڵ قەدەغەی گەیشتکردن لەسەریان. زۆربەی ئەو کەسانەش دادوەر و داواکاری گشتی و بەرپرسی ئاسایشین. هەروەها درێژە بە قەدەغەی هەناردەکردنی ئامێرەکانی چاودێری پەیوەندیـیە تەلەفۆنی و ئنتەرنێتیەکان دەدرێت لەگەڵ ئەو ئامێرانەشی لە سەرکوتکردنەکاندا بەکاردەهێنرێن.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2016 یەکێتی ئەوروپا سزا ئابوری و دارایـیەکانی لەسەر ئێران لابرد لە چوارچێوەی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی لە ناوەڕاستی ساڵی 2015 کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ تاراندا پـێیگەیشت.


XS
SM
MD
LG