سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاری دا لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور کۆنەبێتەوە کە لە بەرنامەدا بوو لە 12 ی مانگی شەش لە وڵاتی سینگاپـور بەڕێوەبچێت
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت شەڕ لە نێوان دوو گروپی چەکداری سەر بە تورکیا لە عەفرین ڕوویداوە و لە ئاکامدا بریندار لە هەردوولایان کەوتوونەتەوە
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت شارەزایانی بواری چەک لە ناوەندی میدڵبوری لە ویلایەتی کالیفۆرنیا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئێران دەزگای نهێنی هەیە لە ناوچەیەکی بیابانی چۆڵی وڵاتەکەی
لیرەی تورکی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرامبەر بە دۆلار زیاتر لە 3.5% ی بەهاکەی لەدەستداوە و ئەنکەرە ئەمە بە پـیلانێک لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ناودێردەکات
ڕێبەری بزوتنەوەی ئەمەل بۆ جاری شەشەم بە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان هەڵبژێردرایەوە و بەمەش دەبێتە یەکەم کەس لە جیهانی عەرەبیدا بۆ ئەو ماوە درێژە لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بمێنێتەوە
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر پـێنج ئێرانی سەپاندووە کە پەیوەندیـیان بە بەرنامەی موشەکە بالیستیـیەکانی سوپای پاسدارانەوە هەیە
زیاتر لە 20 ڕۆژنامەوانی بیانی لە میدکانی ڕۆژئاوا و ڕووسیا و چین گەیشتوونەتە کۆریای باکور بە مەبەستی ڕوماڵکردنی مەراسیمی داخستنی شوێنی تاقیکردنەوە ناوکیـیەکانی پـیۆنگیانگ
دادگایەکی عێراق بڕیاری سزای مەرگی بۆ چەکدارێکی بیانی داعش دەرکرد کە لە موسڵ و تکریت و ڕومادی و کۆبانی شەڕی کردبوو و هەروەها بەرپـرسی مەشق و ڕاهێنانی منداڵانی چەکداری داعش بووە
جینا هاسپـڵ وەک سەرۆکی دەزگای موخابەراتی ئەمەریکا CIA سوێندی فەرمی خوارد، بەمەش بووە یەکەم ژن لە مێژووی ئەمەریکا ئەم پـۆستە گرنگەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بگرێتەدەست
دادگایەکی تورکیا بڕیاری سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ 104 ئەفسەر و سەربازی لەشکر دەرکرد، ئەمەش بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوتی ساڵی 2016
ئەمەریکا 12 مەرجی سەرەکی بۆ ئێران داناوە بۆ لابردنی سزاکانی سەری و دەسـتپـێکردنەوەی پەیوەندی دیـپـلۆماسی و بازرگانیـیەکان لەگەڵیدا و هەروەها بوژاندنەوەی ئابوریـیەکەی
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی دەڵێت پـرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش لە کەمپی یەرموکی پەنابەرانی فەڵەستینی لە باشوری دیمەشقی پایتەخت بۆ ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کۆتاییپـێهات
پاراگوای باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل گواستەوە بۆ شاری ئۆرشەلیم، بەمەش بووە سێـیەمین وڵات لە پاش ئەمەریکا و گواتیمالا لەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە شاری تەل ئەڤیڤ بۆ پایتەختی ئیسرائیل بگوێزنەوە
کاربەدەستان لە شارۆچکەی سانتا فێ لە باشوری شاری هیوستنی ویلایەتی تەکساس دەڵێن لە ئەنجامی تەقەکردنێکدا لە خوێندنگەیەکی ناوچەکەیان بە لایەنی کەم 8 کەس کوژراون
چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە فڕۆکەخانەی لەشکری شاری حەمای ناوەڕاستی سوریا ڕوویانداوە و تەواوی ناوچەکەیان هەژاندووە و دوکەڵێکی چڕ ئاسمانی فڕۆکەخانەکەی گرتووەتەوە و هەروەها کوژراو و برینداریان لێکەوتووەتەوە
نەخۆشخانەیەکی بەریتانیا ڕایگەیاند سێرگێی سکریپال سیخوڕی پـێشووی ڕووسیایی ئەوەی لە مانگی سێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا بەهۆی ژەهراویبوونی بە گازی دەمار، ئێستا باری تەندروستی باش بووە و لە نەخۆشخانە هاتووەتە دەرێ
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی دەڵێت نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوەیەکی دەسـتپـێکردووە لە کەیسێک کە گومان دەکرێت لە تورکیاوە بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سزادانی ئێران پـێشێلکرابێت
وڵاتی دانمارکی ئەندامی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش ڕایگەیاند هێزەکەی لە عێراق دەکشێنێتەوە پاش ئەوەی شکستهێنرا بە داعش لەو وڵاتەدا
ئاژانسی دەنگوباسی فارسی نزیک لە کۆنەپارێزانی ئێران دەڵێت شەوی چوارشەممە توندوتیژی لە شاری کازێرونی باشوری وڵات ڕوویداوە و لە ئاکامدا کەسێک کوژراوە و 6 کەسی دیکە برینداربوون
کۆمپانیای (مێرسک تانکەرز) ی دانمارکی بۆ کەشتی بارکردنی نەوت بڕیاری دا کارەکانی لەگەڵ ئێراندا ڕابگرێت، ئەمەش پاش ئەوەی ئەمەریکا سزاکانی لەسەر تاران نوێکردەوە وەک بەشێک لە کشانەوەی لە ڕێکەوتننامەی ناوکی لەگەڵ ئێراندا
زیاتر نیشـان بده