کاربەدەستان لە شارۆچکەی سانتا فێ لە باشوری شاری هیوستنی ویلایەتی تەکساس دەڵێن لە ئەنجامی تەقەکردنێکدا لە خوێندنگەیەکی ناوچەکەیان 10 کەس کوژراون.
جۆ جوستی کاربەدەست لە ناوچەی گلاڤێستن، واتە ئەو ناوچەیەی شارۆچکەکەی لێـیە، گوتی لە دەوروبەری 7:45 ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی کەسێکی چەکدار لە نێو ئامادەیی سانتا فێ تەقەی لە خوێندکارەکان کرد و ئەو قوربانیـیانەی لێکەوتووەتەوە. قوربانیـیەکان 9 خوێندکار و مامۆستایەک بووە.
ئێد گۆنزالز کاربەدەستی پـۆلیس لە ناوچەکە ئەویش گوتویەتی لە ڕووداوەکە پـۆلیسێک برینداربووە و ئێستا گومانبارەکە و کەسێکی دیکە دەسـتگیرکراون کە پـێدەچێت خوێندکارن.
سەرۆک ترامپ لای خۆیەوە غەمگینی خۆی نیشان دا و هاوسۆزی خۆی بۆ خوێندکاران و خێزانەکانیان و مامۆستایانی خوێندنگەکە دەربڕی.