Accessibility links

کۆمەڵەی سوریا: شەڕ لە نێوان گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین ڕوودەدات


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت شەڕ لە نێوان دوو گروپی چەکداری سەر بە تورکیا لە عەفرین ڕوویداوە و لە ئاکامدا بریندار لە هەردوولایان کەوتوونەتەوە.

کۆمەڵەکە لە ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی ئەمە جاری سێـیەممە شەڕ و پـێکدادان لە نێوان گروپەکانی سەر بە تورکیا لە شاری عەفرین ڕوویانداوە وە ئەم جارە لە نێوان هەردوو گروپی ئەحرار ئەلشەرقیـیە و فرقە ئەلحەمزات بووە. دەڵێت چەکدارانی ئەحرار ئەلشەرقیە لە ناوچەی دێرزور هاتوون و چەکدارانی حەمزاتیش خەڵکی ناوچە گوندیـیەکانی حەلەبن کە بەشێکیان کوردن.

بەپـێی سەرچاوەکان شەڕەکە لەوەوە دەسـتیپـێکردووە، گروپی ئەحرار ئەلشەرقیە چەکدارانی گروپی ئەلحەمزاتیان تاوانبارکردووە بە ئەنجامدانی دزی و تاڵانی بە ئامانجی زڕاندنی ناوی هێزەکانی سەر بە تورکیا. دواتر شەڕ لە نێوانیان هەڵگیرساوە و بریندار لە هەردوولایان کەوتووەتەوە و پـۆلیسی لەشکری تورکیا هاتووەتە نێوانیان. پاشان شەڕەکە گۆڕاوە بۆ شەڕی نێوان چەکدارانی ئەحرار ئەلشەرقیـیە و پـۆلیسی تورکیا، ئەمەش وەهای کردووە هێزی زیاتری تورکیا بەرەو ناو شارەکە بڕۆن بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوشەکە.

XS
SM
MD
LG