Accessibility links

لیرەی تورکی بەهای دێتە خوارێ و حکومەتی ئەنکەرە دەڵێت پـیلانە


Stronger Dollar lira
Stronger Dollar lira

لیرەی تورکی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرامبەر بە دۆلار زیاتر لە 3.5% ی بەهاکەی لەدەستداوە و ئەنکەرە ئەمە بە پـیلانێک لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ناودێردەکات.

ئەمڕۆ لە دەوروبەری کاژمێر 12:30 ی نیوەڕۆ بە کاتی ئەنکەرە، دۆلارێک بە 4.84 لیرە کڕاوە لە بازاڕەکانی دراوی تورکیا، ئەمەش هێندەی دیکە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەی نیگەران کردووە بەوەی هەتا دێت و بەهای دراوەکەیان کەم دەبێتەوە.

لە کۆتایی مانگی چوار و هەتا ئێستا لیرەی تورکی نزیکەی 19% ی بەهاکەی لەدەستداوە، وە لە ساڵی ڕابردووەوە هەتا ئێستا زیاتر لە 35% ی بەهاکەی کەمبووەتەوە.

بەکر بوزداغ گوتەبێژی حکومەتی تورکیا لەم بارەیەوە بە ڕۆژنامەوانانی گوت ئەمە پـیلانێکە لە دژی ئەردۆغان و پارتی ئاکەپە، بەڵام هیچ کاریگەری بۆ سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نابێت.

گوتیشی دەزانن کێ لە پشت ئەم کارەوەیە، بۆیە پـێشبینی دەکات پـیلانگێڕی زیاتر بەر لە هەڵبژاردنەکان ڕووبدەن.

جێی ئاماژەیە 10 ساڵ لەمەوبەر دۆلارێکی ئەمەریکی بە 1.32 لیرە بوو و دوو ساڵ لەمەوبەریش بە 2.63 لیرە بوو.

XS
SM
MD
LG