سەرۆکی ئێران حەسەن ڕوحانی لە مانگی داهاتوو سەردانی نەمسا و سویسرا دەکات وەکو بەشێک لە هەڵمەتەکانی تاران بۆ دڵنیابوونەوە لە پشتیوانی بەردەوامی ئەوروپاییەکان لە سەودا ناوکییەکەی ساڵی 2015
کاربەدەستان و میدیاکانی ژاپـۆن دەڵێن لە ئاکامی ئەو بومەلەرزە بەهێزەی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری ئۆساکای ناوەندی وڵاتەکەی داوە، 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و بە لایەنی کەم 234 کەسی دیکە برینداربوون
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ هەینی بە بۆنەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانەوە پـیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی موسڵمانان لە ئەمەریکا و تەواوی جیهاندا کرد
کاربەدەستێـکی ئوردن دەڵێت وڵاتەکەی بە نیاز نیـیە لە ئێستادا باڵیۆزێکی نوێی خۆی بۆ ئێران ڕەوانەبکات، ئەمەش بەهۆی سیاسەتەکانی تاران لە ناوچەکەدا
کۆمپانیای گازپـرۆمی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگەی نەوتی گەرمیانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە یەک ملیۆن تۆن تێپەڕی کرد
کاربەدەستێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان دەڵێت بە هێرشێکی ئاسمانی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ناوچەیەکی هەرێمی کوناری باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە مەلا فەزڵوڵڵای ڕێبەری تاڵیبانی پاکستان کوژراوە
ڕێکخراوێکی چاودێری مافەکانی مرۆڤ HRW دەڵێت گروپە چەکدارەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە تورکیا موڵک و ماڵی خەڵکی سیڤیلیان لە عەفرین تاڵان و ێران و داگیرکردووە و خێزانەکانی خۆیانیان تیایاندا نیشتەجێ کردوون
کاربەدەستانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند ژنێکیان لە شارۆچکەی کەداهی ویلایەتی ویسکەنسن دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی پـشتیوانیکردن لە داعش لە ڕێگەی ڕێنماییکردنی لایەنگرانی
پاشای ئوردن ئەو حکومەتەی پەسەندکرد کە لەلایەن عومەر ئەلڕەزاز شارەزای ئابوری پـێکهێنرا، ئەمەش پاش ئەو ناڕەزایـیانەی لە چەند هەفتەی ڕابردوو ئەو وڵاتەی گرتەوە بەهۆی یاسایەکی نوێی باجدان
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لەشکری لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی قەندیل
دادگایەکی فەڕەنسا بڕیاری زیندانیکردنی 3 کەسی دا بە تاوانی هەوڵی پەیوەندیکردن بە داعش لە سوریا، ئەمەش پاش هێرشە تێرۆرستیـیەکانی سەر پاریس لە ساڵی 2015
سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت بەپـێی لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان ئەو ئاگرەی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆگای سندوقەکانی دەنگدادن لە ناوچەی ڕسافەی بەغدا کەوتەوە بە مەبەست بووە
گرێتا ڤان سەسترن هاوکاری ڕۆژنامەوانی دەنگی ئەمەریکا چاوپـێکەوتنێکی کورتی لەگەڵ سەرۆک ترامپ سازکرد لە میانەی کۆبوونەوەکانی سینگاپـور
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند کەسێکی عێراقیـیان دەسـتگیرکردووە بە تاوانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی داعش
کۆبوونەوە مێژوویـیەکەی نێوان سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور ئەمڕۆ سێشەممە لە کاژمێر 9:05 ی بەیانی بە کاتی سینگاپـور لە ئوتێلی کاپـێلای دورگەی سێنتۆسای ئەو وڵاتە دەسـتیپـێکرد
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت زۆر گەشبینە بەرامبەر سەرکەوتنی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور
گوتەبێژی سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت دادگای باڵای فیدراڵی تاکە دەزگای وڵاتەکەیە کە مافی ئەوەی هەیە بڕیاربدات هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی لە مانگی پـێنج ئەنجام درا دووباربکرێتە یان نا
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانانی جارێکی دیکە توانیویانە داعش لە شاری بوکەمالی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و وەدەرنێن و شارەکە بە تەواوی کۆنترۆڵبکەنەوە
داواکاری گشتی ئەڵمانیا فەرمانی دەسـتگیرکردنێکی نێودەوڵەتی بۆ جەنەڕاڵ جەمیل حەسەن بەڕێوەبەری موخابەراتی هێزی ئاسمانی سوریا دەرکرد، ئەمەش بە تۆمەتی کوشتن و ئەشکەنجەدانی سەدان کەس
ئیبراهیم کالن گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت بڕیاری نەمسا بۆ دەرکردنی وتاربێژە تورکەکان پـێچەوانەی یاسا جیهانیـیەکانە و بە ئامانجی دەسـتکەوتی سیاسی ئەو بڕیارە دراوە
زیاتر نیشـان بده