Accessibility links

چاوپـێکەوتنی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک ترامپ لە سینگاپـور


چاوپـێکەوتنی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە سینگاپـور
please wait

No media source currently available

0:00 0:05:11 0:00

چاوپـێکەوتنی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە سینگاپـور

گرێتا ڤان سەسترن هاوکاری ڕۆژنامەوانی دەنگی ئەمەریکا چاوپـێکەوتنێکی کورتی لەگەڵ سەرۆک ترامپ سازکرد لە میانەی کۆبوونەوەکانی سینگاپـور. تیایدا ژمارەیەک پـرسیاری لە بارەی کۆبوونەوە مێژوویـیەکەی نێوان سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکوری کرد. ئەمەش چەند پـرسیارێک و وەڵامی سەرۆک ترامپ.

گرێتا: ئەمڕۆ باسی مەسەلەی مافەکانی مرۆڤت لەگەڵ کرد و کاردانەوەی چۆن بوو؟

سەرۆک ترامپ: "زۆر باشبوو، دیارە 90% ی کاتەکەمان بە وتووێژکردن لەسەر داماڵینی چەکی ناوکی بەسەربرد، بەڵام ئاماژەمان بۆ زۆر شتی دیکە کرد، لەوانە مافەکانی مرۆڤ، گەڕانەوەی تەرمەکان تەوەرێکی گەورە بوو، لە ڕاستیدا ئەوەمان خستە نێو دۆکیۆمێنتەکەوە، توانیمان ئەوە لە نێو دۆکیۆمێنتەکە بەدەستبهێنین، زۆر شتی باشمان لەو دۆکیۆمێنتە بەدەستهێنا. ئەوە زۆر زیاتربوو لەوەی هەرکەسێک پـێشبینی بکردایە ڕووبدات."

گرێتا: بەڵام برسی کردوون، ئەو دڕندەبووە بۆیان. هێشتا خەڵکەکەی خۆش دەوێت؟

سەرۆک ترامپ: "سەیربکە، ئەگەر لێی بڕوانیت ئەو ئەوە دەکات کە بینیویەتی. دەبێت من بەپـێی ئەوە بڕۆم کە ئەمڕۆ و دوێنێ و چەند هەفتەیەک لەمەوبەر چی بووە، چونکە بە ڕاستی ئەوە تەواوی ئەو شتەیە کە دەسـتیپـێکردووە. دووبارە بەبێ زمانی توند و بەبێ سزاکان – سزاکان زۆر گرنگن- سزاکان بەردەوام دەبن هەتا ئەو کاتەی دەبینین پـێوستن. خۆتان دەزانن ئەوەیە کە ڕوودەدات، وە هەتا ڕادەیەکی زۆر ئێستا ئەوە دەبینین، بەڵام سزاکان دەمێننەوە هەتا بە ڕاستی دەستدەکەین بە داماڵینی چەکی ناوکی."

گرێتا: ئەی چی لە بارەی هێزەکانمان؟ ئایا لە کۆریای باشور دەمێننەوە؟

سەرۆک ترامپ: "بەڵێ ئەوان دەمێننەوە. تەنانەت ئەم بابەتە قسەشمان لەسەر نەکردووە. مانۆڕی لەشکری ئەنجام نادەین کە پارەیەکی زۆری تێدەچێت. خۆت دەزانیت ئەمە زۆر ئیستفزازیـیە، بۆیە دەمەوێت ڕایبگرم وە پـێموایە ئەوانیش زۆر بەمە خۆشحاڵ دەبن چونکە زۆر ئیستفزازیـیە. لەگەڵ ئەوەشدا پارەیەکی زۆری تێدەچێت. وە ئەنجامی نادەین هەتا ئەو کاتەی دانوستاندنەکان بە نیازێکی باش بەڕێوەدەچن."

XS
SM
MD
LG