کاربەدەستانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند ژنێکیان لە شارۆچکەی کەداهی ویلایەتی ویسکەنسن دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی پـشتیوانیکردن لە داعش لە ڕێگەی ڕێنماییکردنی لایەنگرانی بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی کاری تێرۆرستی و کوشتنی خەڵکی.
ژنەکە کە ناوی وەهیبە عیسا دایسە و تەمەنی 45 ساڵە، بە ڕەچەڵەک عەرەبی شاری ئۆرشەلیمی ئیسرائیلە و لە ساڵی 1992 لە ئەمەریکا دەژی پاش ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک کردبوو کە هاوڵاتینامەی ئەمەریکای هەیە. پاشان لە ساڵی 2003 لێی جیابووەتەوە.
بەپـێی لێکۆڵینەوەکان ئەم ژنە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکانەوە ڕێنمایی لایەنگرانی داعشی کردووە چۆن ژەهر دروستبکەن و بیکەنە ناو تانکی ئاوی خەڵکی، چۆن چەکی بایۆلۆجی و بۆمب و هێلەکی تەقینەوەی خۆکوژی دروستبکەن، پـێشنیاری کردووە لە دەمی ئاهەنگ و بۆنەکاندا هێرشی تێرۆرستی لە جادەکان ئەنجام بدەن.