Accessibility links

ئەڵمانیا کەسێکی عێراقی بە تاوانی ئەندامێتی داعش دەسـتگیردەکات


دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند کەسێکی عێراقیـیان دەسـتگیرکردووە بە تاوانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی داعش.

داواکاری گشتی ئەمڕۆ سێشەممە گوتی کەسەکە ناوی ئەکرەمە و لە ناوچەی ڕاین- نێکار لە باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە دەسـتگیرکراوە.

گوتیشی ناوبراو تەمەنی 18 ساڵە و تاوانبارە بەوەی لە ساڵی 2014 لە موسڵ پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و بۆ ماوەی نزیکەی 4 هەفتە لەوێ مەشق و ڕاهێنانی پـێکراوە.

پاشان وەک پاسەوان کاری بۆ داعش کردووە و سەنگەری بۆ داعش لێداوە و لە هاوینی ساڵی 2015 لە نزیک شارۆچکەی بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بەشداری لە شەڕدا کردبوو.

دواتر لە کۆتایی ساڵی 2015 عێراقی جێهێشتووە و لە مانگی دووی ساڵی 2016 گەیشتووەتە ئەڵمانیا.

XS
SM
MD
LG