Accessibility links

گازپـرۆمی ڕووسیا دەڵێت هەتا ئێستا 1 ملیۆن تۆن نەوتی لە کێڵگەی نەوتی گەرمیان بەرهەمهێناوە


وێنەی ئەرشیف

کۆمپانیای گازپـرۆمی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگەی نەوتی گەرمیانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە یەک ملیۆن تۆن تێپەڕی کرد.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی کارداری پرایمی ڕووسیا هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت لە ساڵی 2011 دەستکراوە بە کارکردن لەو کێڵگەیە و لە ساڵی 2015 پـرۆسەی بەرهەمهێنان تیایدا دەسـتیپـێکردووە.

دەشڵێت کۆمپانیاکە قۆناغی یەکەمی زیادکردنی بەرهەمی کێڵگەکەی تەواوکردووە و ئێستا ڕۆژانە 25 هەزار بەرمیل نەوت لەو کێڵگەیە بەرهەم‌دەهێنرێت. باس لەوەش دەکات پەرەپـێدانی کێڵگەکە بەردەوام دەبێت هەتا تواناکەی دەگاتە بەرهەمهێنانی 35 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

جێی ئاماژەیە لە 25 ی مانگی چوار کۆمپانیای گازپـرۆم ڕایگەیاند، دەستیکردووە بە کارکردن لە بیری سەرقەڵا-2 ی کیڵگەی نەوتی گەرمیان و بڕیارە لە پایزی ئەمساڵدا کارکردن لە بیری سەرقەڵا-3 دەسـتپـێبکات.

XS
SM
MD
LG