سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ هەینی بە بۆنەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانەوە پـیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی موسڵمانان لە ئەمەریکا و تەواوی جیهاندا کرد. ئەمەش دەقەکەیەتی:
مەڵانیا و بەندە هیوای جەژنێکی ڕەمەزانی پـیرۆز دەخوازین بۆ موسڵمانان لە سەرانسەری ئەمەریکا و تەواوی جیهاندا.
جەژن نیشانەی کۆتاییهێنانە بە مانگێک لە بیرکردنەوە و تێڕوانین و هەروەها گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی ڕۆژانە بە هەستێکی پـڕ لە خۆشی و شادی و خۆشەویستی بۆ هاوڕێـیانمان. جەژن کاتێکە بۆ لێبوردەیی و هەلێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیـیەکان لە نێو و لە نێوان کۆمەڵگەکاندا.
ئەمڕۆ، کە ئێمە باس لە پـێگە گرنگی ئاین دەکەین لە مێژووی ئەمەریکا و لە ژیانی ئیمانداراندا، دەخوازین ئەو گیانی ئاشتی و نیازپاکیـیەی لەم جەژنەدا هەیە بە درێژایی ساڵ لێرە و لە سەرانسەری جیهان بەردەوامبێت.. هیوای جەژنێکی ڕەمەزانی پـڕ خۆشی بۆ هەموو موسڵمانان دەخوازین.