Accessibility links

گوتەبێژی عەبادی: تەنیا دادگای باڵا دەتوانێت بڕیار بدات هەڵبژاردنەکان دووباربکرێنەوە


گوتەبێژی سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت دادگای باڵای فیدراڵی تاکە دەزگای وڵاتەکەیە کە مافی ئەوەی هەیە بڕیاربدات هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی لە مانگی پـێنج ئەنجام درا دووباربکرێتە یان نا.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ دووشەممە ئەمەی لە زاری سەعەد ئەلحەدیثی بڵاوکردەوە. ئاژانسەکە دەڵێت پـرسیار لە حەدیثی کراوە لە بارەی لێدوانی حەیدەر عەبادی سەبارەت بە داوای سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیکە، حەدیسی لە وەڵامدا گوتویەتی"ئەم پـرسە تایبەتە بە دادگای فیدراڵی نەک دەسەڵاتی جێبەجێکار یان هەر لایەنێکی دیکە."

ڕۆژی یەکشەممە لە پاش گڕگرتنی ژمارەیەک کۆگای سندوقەکانی دەنگدادن لە ناوچەی ڕسافەی بەغدا، سەلیم جبوری گوتی ئەوە تاوانێکە بە مەبەست کراوە بە ئامانجی شاردنەوەی حاڵەتەکانی فرتوفێڵ و ساختەکاری لە پـرۆسەی دەنگدانەکە، بۆیە داوا دەکات هەڵبژاردنەکان دووباربکرێنەوە.

XS
SM
MD
LG