سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت هیوادارە وڵاتەکەی دووچاری شەڕ نەبێت لەگەڵ ئێراندا، بەڵام ئەگەر بوو، ئەوا ئەمەریکا هێزێکی ئێجگار گەورە بەکاردەهێنێت
سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت هیچ بەڵگەیەکیان لەلا نیـیە بیسەلمێنێت ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو دامەزراوە نەوتیـیەکانی سعودیـیەیان کردە ئامانج، لە عێراقەوە دەرچووبن
نێردراوی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی ناتۆ دەڵێت وڵاتەکەی ڕێگە نادات تورکیا فڕۆکەی F-35 بەکاربهێنێت ئەگەر دەستبەرداری بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگری موشەکی S-400 ی ڕووسیایی نەبێت
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت وڵاتەکەی و ئەمەریکا و ڕووسیا چەند ئامانجێکی هاوبەشیان لە سوریا هەیە، لەوانە هەموو ئەو هێزە دەرەکیـیانەی چوونەتە ناو سوریا لە پاش شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە، لەوێ نەمێنن
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆمەڵێک سزای نوێی لە دژی کاربەدەستانی ئێران واژوکرد کە عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای ئێرانیش دەگرێتەوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت پـێویستە وڵاتان خۆیان کەشتیـیەکانی گواستنەوەی نەوتی خۆیان لە کەنداو بپارێزن، وە ئەمەریکا پـێویستی بەوە نیـیە لە کەنداو بێت
پەرلەمانی عێراق سێ وەزیری پەسەندکرد بۆ هەرسێ وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و داد، ئەمەش پاش هەشت مانگ لە پەسەندکردنی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیر
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت بەنیازبوون وەڵامی ئێران بدەنەوە لە بەرامبەر خستنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمەریکا لەسەر کەنداو، بەڵام لە دوا ساتدا بڕیاری داوە هێرشەکە ئەنجام نەدرێت
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پـێنجشەممە سەردانی بەغدای پایتەختی کرد و لەوێ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای حکومەتی ناوەندی کۆبووەوە
دادگایەکی تورکیا بڕیاری سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ 24 کەس دەرکرد بە تۆمەتی هەوڵی کودەتا لەشکریـیەکەی ساڵی 2016
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت ئێران بە خستنی فڕۆکە ئەمەریکایـیەکە هەڵەیەکی گەورەی کرد
کاربەدەستێکی ئەمەریکا دەڵێت ئێران لە ئاسمانی ناوچەیەکی نێودەوڵەتی لە تەنگەی هورمز بە موشەکێکی زەوی- ئاسمان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هێزی دەریایی ئەمەریکای خستووەتە خوارێ
هاوکاتی زیادبوونی گرژیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، سەرۆک وەزیری ئیسرائیل هوشداری دا بە دوژمنانی وڵاتەکەی
ڕاپـۆرتێک کە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکراوە، دەڵێت بەڵگە هەن نیشانی دەدەن پەیوەندی هەیە لە نێوان کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەوانی سعودی و جێنشینی عەرەبستانی سعودیـیە
لەشکری ئەمەریکا دەڵێت ئەو هێرشەی هەفتەی ڕابردوو کرایە سەر کەشتیـیەکی گواستنەوەی سووتەمەنی ژاپـۆنی لە کەنداوی عومان لە ئەنجامی مینێکی دەریایی بووە و لەوانەی ئێران دەچێت
سەرۆکی ئەمەریکا وەزیری لەشکری کردە وەزیری نوێی بەرگری بە وەکالەت تاوەکو شوێنی پاتریک شاناهان بگرێتەوە
ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵوی تورکیا دەڵێت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی فەرمانی دەسـتگیرکردنیان بۆ 128 کەسی لەشکری دەرکردووە بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە دەڵێت لە پشت هەوڵی کودەتاکەی ساڵی2016 وە بووە
ئاژانسی دەنگوباسی کوەیت دەڵێت ڕۆژی چوارشەممە شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح میری وڵاتەکەیان و شاندێکی یاوەری، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو عێراق بەڕێدەکەوێت
وەزیری دەرەوەی سوریا دەڵێت وڵاتەکەی نایەوێت لەگەڵ تورکیا بە چەک ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە، ئەمەش پاش ئەوەی ئەنکەر گوتی یەکێک لە خاڵە چاودێریـیەکانی لە ئیدلیب هێرشی کراوەتەسەر لە شوێنێکی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتی سوریا
تەلەفیزیۆنی فەرمی میسر ڕایگەیاند محەمەد مورسی سەرۆکی پـێشووی وڵاتەکەیان لە میانەی دادگاییکردنی گیانی لەدەستداوە
زیاتر نیشـان بده