Accessibility links

ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا دەخاتە خوارێ


کاربەدەستێکی ئەمەریکا دەڵێت ئێران لە ئاسمانی ناوچەیەکی نێودەوڵەتی لە تەنگەی هورمز بە موشەکێکی زەوی- ئاسمان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هێزی دەریایی ئەمەریکای خستووەتە خوارێ.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس دەڵێت کاربەدەستەکە گوتوشیەتی فڕۆکەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە خراوەتە خوارێ و لە جۆری MQ-4C Triton ی بووە.

سوپای پاسدارانی ئێران لای خۆیەوە لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا لە کاتژمێر 12:14 ی شەو بە کاتی خۆجێی لە یەکێک لە بنکە لەشکریـیەکانی ئەمەریکا لە باشوری کەنداوی فارس هەستاوە و هەموو ئامێرەکانی پـێناسەکردنی کوژاندووەتەوە و بە نهێنی بەرەو تەنگەی هورمز هاتووە بە ئاڕاستەی چابەهار. پاشان لە کاتژمێر 4:05 ی بەرەبەیان لە نزیک کەنارەکانی ناوچەی کوەی پارێزگای ھورمزگان لە باشوری وڵاتەکە ئاسمانی ئێرانی بەزاندووە و لە لایەن هێزی بەرگری ئاسمانی سوپای پاسدارانەوە خراوەتە خوارێ.

جەنەڕاڵ حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لەم بارەیەوە گوتویەتی بەزاندنی ئێران هێڵی سوورە. گوتیشی خستنی فڕۆکەکە پەیامێکی ڕوونە کە ئامادەن وەڵام بدەنەوە.

XS
SM
MD
LG