Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئەگەر دووچاری شەڕ لەگەڵ ئێران ببین هێزێکی ئێجگار گەورە بەکاردەهێنین


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت هیوادارە وڵاتەکەی دووچاری شەڕ نەبێت لەگەڵ ئێراندا، بەڵام ئەگەر بوو، ئەوا ئەمەریکا هێزێکی ئێجگار گەورە بەکاردەهێنێت.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی (فۆکس بزنز نیوز) پـرسیاری لێکرا، "ئایە ئەمەریکا شەڕ لەگەڵ ئێراندا دەکات؟"

ئەویش لە وەڵامدا گوتی"هیوادارم نەبێت، بەڵام ئەگەر شتێک ڕووی دا، ئەوا ئێمە لە دۆخێکی ئێجگار بەهێزداین. ئێمە لە حاڵەتێکی زۆر بەهێزداین. دەتوانم پـێتان بڵێم زۆر درێژە ناکێشێت. ئەمە من باس لە هێزی پـیادە ناکەم."

پـێشتر هەر ئەمڕۆ ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران گوتی نە ئەمەریکا و نە هیچ وڵاتێکی دیکە ناوێرن هێرش بکەنە سەر خاکی ئێران.

لەوەتای ئێران لە هەفتەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکای خستووەتە خوارێ گرژیـیەکانی نێوان واشنتن و تاران توندربوون.

XS
SM
MD
LG