Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا داوا لە وڵاتان دەکات خۆیان کەشتیـیەکانی خۆیان لە کەنداو بپارێزن


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت پـێویستە وڵاتان خۆیان کەشتیـیەکانی گواستنەوەی نەوتی خۆیان لە کەنداو بپارێزن، وە ئەمەریکا پـێویستی بەوە نیـیە لە کەنداو بێت.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر تویتەرەکەی ئەمەی ڕاگەیاند و نووسیویەتی "چین 91% ی نەوتەکەی لە کەنداوەوە هاوردەدەکات و ژاپـۆنیش 62% و زۆر وڵاتی دیکە هەن بەم شێوەیە. ئینجا بۆچی ئێمە ڕێگەی هاتوچۆی کەشتیەکان بۆ وڵاتانی دیکە بپارێزین."

پاشان دەڵێت ئەمەریکا بۆ چەندان ساڵە ئەم کارەدەکات و هیچی لەبەرامبەردا دەست نەکەوتووە، بۆیە دەبێت ئەو وڵاتانە خۆیان کەشتیـیەکانی خۆیان بپارێزن، وە ئەمەریکا پـێویستی بەوە نیـیە لەوێ بێت، بە تایبەتی پاش ئەوەی نزیکبووەتەوە لەوەی ببێتە گەورەترین بەرهەمهێنەری وزە لە جیهاندا.

دواتر باسی ئێران دەکات، دەڵێت داوای ئەمەریکا لە ئێران ئێجگار سانایە، ئەویش چەکی ناوەکی نەبێت و چیتر پـشتیوانی و کۆمەکی تێرۆر نەکات.

XS
SM
MD
LG