Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت لە دوا ساتدا لە بۆردومانکردنی ئێران پاشگەزبووەتەوە


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت بەنیازبوون وەڵامی ئێران بدەنەوە لە بەرامبەر خستنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمەریکا لەسەر کەنداو، بەڵام لە دوا ساتدا بڕیاری داوە هێرشەکە ئەنجام نەدرێت.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ هەینی لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی بڕیاربوو هێزی لەشکری ئەمەریکا شەوی ڕابردوو 3 شوێنی ئێران بۆردومانبکات، بەڵام کاتێک پـرسیاری کردبوو، چەند کەس بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە دەکوژرێن، ژەنەڕاڵێک وەڵامی داوەتەوە 150 کەس، بۆیە 10 خولەک بەر لە کاتی سفری ئەنجامدانی هێرشەکە فەرمانی کردووە ئەنجام نەدرێت. دەڵێت گونجاو نیـیە لەسەر خستنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئەو هەموو زیانە گیانیـیە بکەوێتەوە، بەڵام دەشڵێت پەلەی نیـیە وە لەشکری ئەمەریکا ئامادەیە.

سەرۆک ترامپ لە بەشێکی نووسینەکەی ڕەخنەی لە بەڕێوەبەرایەتی براک ئۆباما سەرۆکی پـێشووی ئەمەریکا گرت، دەڵێت ئۆباما ڕێکەوتنێکی خراپی لەگەڵ ئێراندا کرد کە وەهای کرد 150 ملیار دۆلار بە ئێرانیـیەکان بدرێت لەگەڵ 1.8 ملیار دۆلار بە کاش (نەقد).

XS
SM
MD
LG