Accessibility links

چاوەڕواندەکرێت میری کوەیت سەردانی عێراق بکات


ئاژانسی دەنگ‌وباسی کوەیت دەڵێت ڕۆژی چوارشەممە شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح میری وڵاتەکەیان و شاندێکی یاوەری، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو عێراق بەڕێدەکەوێت.

ئاژانسەکە دەشڵێت لە میانەی سەردانەکە تاووتوێی پەیوەندیـیە دووقۆڵیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکرێت لەم کاتەی گرژیـیەکان ناوچەکەی گرتووەتەوە و ڕووداوی بێ پـێشینە بوون، ئەمەش پـێدەچێت مەبەستی هێرشەکەی ئەم دوایـیەی کرایە سەر دوو کەشتی گواستنەوەی سووتەمەنی لە نزیک تەنگەی هورمز.

ئەمەریکا ئێران بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تاوانباردەکات، بەڵام تاران ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە.

دوێنێ دووشەممە پاتریک شاناهان وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت گوتی نزیکەی 1000 سەربازی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن. گوتیشی ئەو سەربازانە بە ئامانجی بەرگری بۆ ناوچەکە دەنێرن.

XS
SM
MD
LG