Accessibility links

سەرۆک ترامپ وەزیری لەشکر دەکات بە وەزیری نوێی بەرگری بە وەکالەت


مارک ئەسپەر

سەرۆکی ئەمەریکا وەزیری لەشکری کردە وەزیری نوێی بەرگری بە وەکالەت تاوەکو شوێنی پاتریک شاناهان بگرێتەوە.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" پاتریک شاناهان وەزیری بەرگری بە وەکالەت کە کاری زۆر باشی کرد بڕیاری داوە بەردەوام نەبێت لە پـرۆسەی هەوڵی پەسەندکردنی (لەلایەن کۆنگرێس) تاوەکو بتوانێت کاتی زیاتر بۆ خێزانەکەی تەرخانبکات. سوپاسی پاتریک دەکەم بۆ ئەو خزمەتە هەرە گەورەیەی کردوویەتی وە مارک ئەسپەر وەزیری لەشکری دەستنیشان دەکەم ببێتە وەزیری نوێی بەرگری بە وەکالەت. مارک دەناسم و هیچ گومانێکم لەوە نیـیە کارێکی زۆر باش دەکات."

XS
SM
MD
LG