Accessibility links

دەسەڵاتدارانی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 128 کەسی لەشکری دەدەن


ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئانادۆڵوی تورکیا دەڵێت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی فەرمانی دەسـتگیرکردنیان بۆ 128 کەسی لەشکری دەرکردووە بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە دەڵێت لە پشت هەوڵی کودەتاکەی ساڵی2016 وە بووە.

ئاژانسەکە گوتیشی پـۆلیس ئەمڕۆ سێشەممە دەستیکردووە بە هەڵمەتی دەستگیرکردنیان کە زیاتر لە نیوەیان لە پارێزگای ئزمیرن و ئەوانی دیکە لە 30 پارێزگای وڵاتەکەن.

لە پاش هەوڵی کۆدەتاکەی مانگی حەوتی ساڵی 2016 ، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 77 هەزار کەسیان دەسـتگیرکردووە و نزیکەی 150 هەزار کارمەند و فەرمانبەری حکومی لە کارەکانیان لابراون.

فەتحوڵڵا گولەن لەوەتای ساڵی 1999 وە تورکیای جێهێشتووە و لە ئەمەریکا دەژی لە ویلایەتی پەنسلڤانیا. چەندان جار کاربەدەستانی تورکیا داوایان لە ئەمەریکا کردووە ڕادەستی بکات، بەڵام داواکەیان ڕەتکراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG