Accessibility links

ڕاپـۆرتێک: بەڵگە هەن ئاماژە دەکەن بۆ بەرپرسیارێتی جێنشینی سعودییە لە کوشتنی خاشقچی


ڕاپـۆرتێک کە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکراوە، دەڵێت بەڵگە هەن نیشانی دەدەن پەیوەندی هەیە لە نێوان کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەوانی سعودی و جێنشینی عەرەبستانی سعودیـیە.

ئەنييس كالامار ڕاسپـێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە ئیعدامکردنەکانی دەرەوەی یاسا ئەمڕۆ چوارشەممە لە پاش شەش مانگ لە لێکۆڵینەوە ڕاپـۆرتی خۆی لە بارەی کوشتنی خاشقچی بڵاوکردەوە.

لە ڕاپـۆرتەکەدا دەڵێت بەڵگەی بڕواپـێکراو هەن کە پـێویستیان بە لێکۆڵینەوەی زیاترە لە مەسەلەی بەرپـرسیارێتی کاربەدەستانی گەورەی سعودیـیە لەم تاوانە، لە نێویاندا شازادە محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیـیە.

گوتیشی بەشێک لە بەڵگەکان ئەو وێنانەن کە کامێراکانی چاودێری لە ناو کونسوڵخانەکەی سعودیـیە لە ئستەنبوڵ گرتوویانن.

پاشان داوای لە ئەنتۆنیۆ گوتێرس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی لە کەیسەکەدا بکرێت.

جێی ئاماژەیە خانم ئەنييس كالامار شارەزایەکی سەربەخۆیە و لە بری نەتەوە یەکگرتووەکان لێدوان نادات.

وەک کاردانەوە بەرامبەر ڕاپـۆرتەکە، عادل جوبێر وەزیر دەوڵەتی سعودیـە بۆ کاروباری دەرەوە گوتی کۆمەڵێک شت لە ڕاپـۆرتەکەدا باسکراون هیچ بنەمایەکی ڕاستیـیان نیـیە. گوتیشی تەنیا دادوەری سعودیـیە بۆی هەیە بڕیار لەسەر کەیسی خاشقچی بدات.

مەولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم بارەیەوە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی پشتیوانی لە ڕاسپاردەکانی ڕاپـۆرتەکە دەکات وە دەبێت ئەوانەی لە کوشتنی خاشقچی بەرپرسن دادگایی‌بکرێن.

XS
SM
MD
LG