Accessibility links

پەرلەمانی عێراق سێ وەزیری نوێ بۆ حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی پەسەنددەکات


پەرلەمانی عێراق سێ وەزیری پەسەندکرد بۆ هەرسێ وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و داد، ئەمەش پاش هەشت مانگ لە پەسەندکردنی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیر.

ئەمڕۆ دووشەممە لە پاش دوو ڕۆژ لەوەی عەبدولمەهدی ناوەکانی پـێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان کرد، پـرۆسەی دەنگدان لە پەرلەمان بەڕێوەچوو و نەجاح ئەلشمەری بۆ پـۆستی وەزیری بەرگری و یاسین ئەلیاسری بۆ پـۆستی وەزیری ناوخۆ و فاروق ئەمین بۆ پـۆستی وەزیری داد پەسەندکران.

عەبدولمەهدی لە فەیسبوکەکەی دەقی داوا فەرمیـیەکەی بۆ محەمەد ئەلحەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان بڵاوکردەوە.

سەرۆک وەزیر داواشی کردبوو سەفانە ئەلحەمدانی بۆ پـۆستی وەزیری پەروەردە پەسەندبکرێت، بەڵام پەرلەمان داواکەی ڕەتکردەوە.

XS
SM
MD
LG