سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی موسوڵمانانی جیهان کرد و ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی:
هیواخوازم موسوڵمانانی ئەمەریکا و سەرتاسەری جیهان ڕەمەزانێکی پڕ خێر و ئاشتی ببەنەسەر.
بۆ ملیۆنان خەڵک لە سەرتاسەری جیهاندا، ئەم مانگە پیرۆزە هەلێکە بۆ خۆ نوێکردنەوە و پتەوکردنەوەی باوەڕیان لەڕێی بەڕۆژووبوون و نزاکردن و تاعەتکردن و خوێندنەوەی قورئان و کاری خێرخوازییەوە. ئەم کارانە زۆر نزیکن لەو بەها جیهانیانەوە کە ئیسلام فەرمانی پێکردوون، لەوانەش ئاشتی، بەزەیی، خۆشەویستی و ڕێزگرتن لەوانی دیکە.
لە ماوەی ڕابردوودا هێزی نزاکردنمان لە کاتە ناخۆش و قورسەکاندا بینی. ئەمڕۆ لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، نزا بۆ ئەوانە دەکەم کە پەیڕەوی ئەم کاتە پیرۆزە دەکەن ئاسوودەیی و دڵنیاییان لە باوەڕەکەیانەوە دەست بکەوێت.
ڕەمەزانتان پیرۆز.