Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرنجی خۆی دەخاتە ڕوو لەسەر سەردانەکەی زەریف بۆ دیمەشق


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرنجی خۆی دەخاتە ڕوو لەسەر سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سوریا و دەپرسێت، ئەو هاوکاریانە چین کە ئێران بۆ سوریای دابینکردوون؟

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەنوسێت " لە ساڵی 2012وە ئێران 10 ملیار دۆلاری لە پارەی گەلی ئێران داوە بە بەشار ئەلئەسەد، ئەو پرسیارەش کە ئێستا دەکرێت ئەوەیە، بڕی ئەو پارە تاڵانکراوانە چەندە کە موحەمەد جەواد زەریف داویەتی بە دیمەشق."

لە پۆستێکی تری تویتەردا مۆرگان ئۆرتیگاس دەنوسێت "ئەوەی ڕژێمی ئێرانی پێشکەش بە سوریای کردووە، بریتین لە توندوتیژی و ناسەقامگیری، وە ئەگەر تاران پارێزراوی گەلی سوریای بەلاوە گرنگە، با چەکدارەکانی پاسداران و حزبوڵا بکشێنێتەوە، هەروەها هەموو ئەو میلیشیایانەی بە فرمانی ئێران لە سوریادا شەڕ دەکەن."

موحەمەد جەواد زەریف، ڕۆژی دووشەممە گەیشتە دیمەشق و بەشار ئەلئەسەد، سەرۆکی سوریا پێشوازی لێکرد. سەرچاوە دیپلۆماسییەکان دەڵێن ئامانجی سەردانەکەی زەریف گەیاندنی پەیامی وڵاتەکەیەتی کە ئێران هەرگیز پشت ناکاتە ئەسەد.

ئێران شانبەشانی ڕوسیا بە گەورەترین پشتیوانکاری سوریا دادەنرێن لەو شەڕەی ڕژێمی سوریا لە ساڵی 2011وە دژی ئۆپزسیۆنەکانی وڵاتەکەی دەیکات.

شیکەرەوە دەڵێن سەردانەکەی زەریف بۆ دیمەشق هاوکاتە لەگەڵ ئەو ئاماژانەی لە ئارادان وەک نیشانەیەک بۆ گۆڕان لە ستراتیژیەتی مۆسکۆ لە سوریادا و ئێرانیش دەخوازێت ئەو دەرفەتە بۆخۆی بقۆزێتەوە.

.

XS
SM
MD
LG