Accessibility links

سەرۆک ترامپ فرمانێکی نوێ دەدات بە هێزی دەریایی ئەمریکا


سەرۆک ترامپ جەخت دەکاتەوە لەوەی دوای ڕووداوی بەلەمەکانی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، فرمانی داوە بە هێزی دەریایی ئەمریکا هەر بەلەمێکی ئێرانی تێکبشکێنن ئەگەر گێچەڵی کرد بە کەشتییەکانی ئەمریکا.

ئەم هوشداریـیەی سەرۆک ترامپ لە ئەمڕۆ چوارشەممە، چەند کاتژمێرێک پاش ڕاگەیاندنەکەی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوو سەبارەت بە هەڵدانی مانگێکی دەستکرد بۆ مەبەستی لەشکری، بۆ واڵایی، وەک پسپۆڕان دەڵێن ئەوە بەشێکە لە بەرنامەی نهێنی ئێران بۆ واڵایی.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، نازانرێت ئایا هەڵدانی مانگە دەستکردەکە سەرکەوتوو بووە یان نا، بەڵام ئەم هەوڵەی ئێران نیگەرانی لای پسپۆڕان دروستکردووە سەبارەت بە توانایی ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ یارمەتیدانی ئێران تا پەرە بە موشەکە باڵستیکیە دوورهاوێژەکانی بدات، لە کاتێکدا تاران دەستبەرداربوونی خۆیی ڕاگەیاندووە لە زۆرێک لە وابەستەییەکانی بە مەرجەکانی ڕێککەوتنە ناوکییەکەیەوە لەگەڵ هێزە جیهانییەکاندا.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ ڕەفتاری بەلەمە ئێرانییەکان لە سنورەکانی ئاوی نێونەتەوەییدا لە ناوچەی کەنداودا، رەفتاری مەترسیدار و گێچەڵ پێکردن بوون و دەشڵێت بەلەمەکانی پاسدارانی ئێران نزیکەی 10 مەتر لە کەشتییەکەی ئەمریکا نزیک بووبوونەوە.

XS
SM
MD
LG