Accessibility links

وردەکارییەکانی هەڵپەساردنی کۆچکردن بۆ ئەمریکا


سەرۆک ترامپ ڕایدەگەیەنێت، هەڵپەساردنی کۆچکردن بۆ ئەمریکا تەنها بۆ ماوەی 60 ڕۆژە.

وەها چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک ترامپ ئەو بڕیارەی واژۆ بکات، بەپێی لێدوانەکانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی درەنگانێکی ڕۆژی سێشەممەیدا.

سەرۆک ترامپ دەڵێت، ئەوە کارێکی هەڵە و زۆردارییە، کۆچبەری نوێ کە دێنە ئەمریکاوە جێی ئەو کارگوزارانە بگرنەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانیان لەدەستداوە و دەشڵێت "پێویستە ئاگامان لە کارگوزارانی ئەمریکایی بێت."

سەرۆک ترامپ باسی لەوەش کرد ئەم بڕیارە کێ دەگرێتەوە، وەک دەڵێت تەنها ئەوانە دەگرێتەوە کە هەوڵی کۆچکردن دەدەن بۆ ئەمریکا، وەک ئاماژەیەک بەوانەی دەخوازن گرین کارت بەدەست بێنن.

سەرۆک ترامپ دەڵێت بڕیارەکە ئەوانە ناگرێتەوە کە بۆ گەشت و سەردان کردن بۆ مەبەستی کارداری و هەروەها کرێکارانی بیانی، کە بە ڤیزای کاتی دێنە ئەمریکاوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی 2019دا 462 هەزار دۆسێی کۆچکردنی بۆ ئەمریکا پەسەند کردووە.

XS
SM
MD
LG