Accessibility links

کۆریای باشور و چین گۆمانیان هەیە ڕێبەری کۆریای باکور زۆر نەخۆشبێت


بەرپرسانی کۆریای باشوور و چین ئەمڕۆ سێشەممە گۆمانیان خستەسەر ئەو راپۆرتانەی دەڵێن کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور نەشتەرگەی دڵی بۆ کراوە و ئێستا لە دۆخێکی زۆر خراپدایە.

ماڵپەڕی Daily NK ی بنکە لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشور دوێنێ شەو لە زاری سەرچاوەیەک کە ناوەکەی ئاشکرا نەکرد ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە و نووسی کیم جۆنگ ئون لە 12 ی ئەم مانگەدا نەشتەرگەریـیەکەی بۆ کرابوو.

کەناڵیCNNئاماژەی بە بەرپرسێکی ئەمەریکا کرد کە راستەوخۆ ئاگاداری مەسەلەکەیە و گوتویەتی کیم جۆنگ ئون دوای نەشتەرگەریەکە لە ڕەوشێکی خراپی تەندروستیدا بووە.

ماڵپەڕی بلۆمبێرگ لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکا کە ناوی ئاشکرا نەکرد، گێڕایەوە کە گوتویەتی کۆشکی سپی ئاگادار کرا کە ڕێبەری کۆریای باکور دوای نەشتەرگەریەکە تەندروستی بەرەو خراپی رۆیشتبوو.

لەلایەکی ترەوە ، دوو کاربەدەستی حکومەتی کۆریای باشور هەواڵەکەیان رەتکردەوە بەبێ ئەوەی وردەکاری بدەن سەبارەت بەوەی کە ئایا نەشتەرگەری بۆ کیم جۆنگ ئون کراوە یان نا.

بەرپـرسێکی چینیش کە لە بەشی پەیوەندیـیە نێودەوڵەتیـیەکانی پارتی کۆمۆنیستی چینە، ئەویش گوتی بڕواناکات کیم بە شێویەکی مەترسیدار نەخۆش بێت.

هاوکات جینگ شوانچ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی ئاگارای ئەو هەواڵانەن بەڵام سەرچاوەکەی نازانن و هیچ لەو بارەیەوە نازانن.

کیم جۆنگ ئون کە مەزەندە دەکرێت تەمەنی نزیکەی 36 ساڵ بێت، تەنها ڕێبەری خاوەن دەسەڵاتی رەهایە لە کۆریای باکور و تاکە فەرماندەی جبەخانەی ئەتۆمی وڵاتە و جێگرەوەیەکیدیاریکراوینییە، بۆیە هەر ناسەقامگیریەک لەو وڵاتەدا دەبێتە مەترسیەکی گەورەی نێودەوڵەتی.

XS
SM
MD
LG