Accessibility links

ڕاپۆرتی ساڵانەی پەیامنێرانی بێ سنور


ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور ئاگاهی دەدات کە 10 ساڵی داهاتوو، قورس دەبێت بۆ ئازادی ڕاگەیاندن، هاوکاتی ئەوەی ئەم قەیرانە تەندروستیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کێشە و ئاڵۆزییە ئابوری سیاسییەکان زیاتر دەکات.

کیستۆڤ دۆڵوار، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، ئەم پەتایە دەرفەتێکە بۆ ئەو وڵاتانەی خراپترینن لە پۆلێن کردنیاندا وەک وڵاتی سەرکوتکاری ئازادی ڕاگەیاندن.

بڕیارە درەنگانێکی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور ڕاپۆرتی ساڵی 2020 بڵاو بکاتەوە کە وڵاتانی جیهان لەسەر بنچینەی ئازادی ڕاگەیاندن تیایدا پۆلێن کراون.

چین لە ڕاپۆرتەکەدا لە ڕیزبەندی 177 دایە و ئێرانیش لە ڕیزبەندی 173دایە، هەر یەکێک لەو دوو وڵاتە سیستەمی چاودێری قورسیان داناوە بەسەر ڕاگەیاندنەکانەوە، هەروەهاش هەنگاریا کە لە ڕیزبەندی 89دایە سزای زیندانیکردنی تا 5 ساڵ دەسەپێنێت بەسەر هەر کەسێکدا کە هەواڵی درۆ لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبکاتەوە.

دۆڵوار دەڵێت بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکار، دەبێتە هۆکارێک بۆ سەپاندنی یاسای سەرکوتکارانە و ئاماژەش بەوە دەکات تێکەڵکردنی پڕوپاگەندە و دەنگۆکان و بەیاننامەکان، هاوسەنگی متمانە دیموکراتییەکان تێکدەدات بۆ ئازادیەکانی ڕادەربڕین.

ئەم ڕێکخراوە، ڕوسیا و چین و هیندستان و فلیپین و ڤیەتنام وەها دەبینێت کە لەشکری چاودێرییان هەیە و تۆڕەکانی سۆشیال میدیا بۆ چەواشەکردن بەکاردەهێنن.

بێژینگ، ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر ڕاپۆرتەکەی 2020ی پەیامنێرانی بێ سنور و دەڵێت ئەو ڕێکخراوە هەمیشە دژی چین بووە.

وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت ڕژێمی وڵاتەکەی پێشوازی لە هەموو ڕۆژنامەوانانی بیانی دەکات لە وڵاتەکەدا "ئەوانەی ڕێز لە یاسا و سیستەمی وڵاتەکە دەگرن."

XS
SM
MD
LG