Accessibility links

ئەڵمانیا 2 ئەفسەری پـێشووی حکومەتی سوریا لەسەر تاوانی ئەشکەنجەدان دادگایی دەکات


لە یەکەمین کەیسی دادگایی لە جیهاندا بەهۆی ئەشکەنجەدان لەلایەن ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە ئەنجامدرابوون، 2 ئەفسەری پێشوی دەزگای هەواڵگری سوریا ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگایی کران بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی.

تومەتباری سەرەکی ئەنوەر رەسلان کۆلۆنێڵی پێشوو لە دەزگای ئاسایشی دەوڵەتی سوریا بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی ئەو کاتەی بەرپرسی گرتووخانەی ئەلخەتیب بوو لە دیمەشق ،ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا دادگایی کرا .

ئەنوەر ئەسلانی تەمەن 57 ساڵ لە نێو قەفەزی تاوانباردا بوو چاویلکەی لە چاودا بوو، ناوبراو بە سەرپەرشتیکردنی کوشتنی 58 کەس و هەروەها ئەشکەنجەدانی 4 هەزار کەسی دیکە تۆمەتباردەکرێت لە ماوەی 29 ی مانگی چواری 2011 هەتا 7 ی مانگی نۆی 2012.

تۆمەتباری دووەم ئەیاد ئەلغەریبی تەمەن 43 ساڵ کە ماسکی پۆشیبوو ئامادەی بەردەم دادوەران بوو ، ناوبراو بە هاوکار لەو تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامدرابوون تۆمەتبار دەکرێت، ئەیاد لە ساڵی 2011ڕۆڵی یاریدەدەری گێڕابوو لە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و رادەستکردنیان بۆ بەندیخانەی ئەلخەتیب.

هاوشێوەی سەدان هەزار هاوڵاتی سوریا، ئەم دوو پیاوەش لە سوریا هەڵهاتبوون و داوای مافی پەنابەریان لە ئەڵمانیا کردووە، هەردووکیان لە مانگی دووی ساڵی 2019 لە ئەڵمانیا دەستگیرکران.

وڵفگانگ کالیجیک دامەزرێنەری سەنتەری ئەوروپایی بۆ دەستور و مافەکانی مرۆڤی بنکە لە بەرلین کە گروپێکی یاساییە و پشتیوانی لە تاوان لێکراوان دەکات گوتی؛ ئەم دادگاییکردنە یەکەم دەرفەتە بۆ قوربانیان، نەک هەر بە بە ئاشکرا قسەبکەن ، بەڵکو لەبەردەم دادگادا بدوێن سەبارەت بەوەی چیان بەسەر هاتبووو هەروەها ئەوەشی کە هێشتا لە سوریا دەگوزەرێت.

رەسلان و غەریب لەسەر بنەما دادوەری جیهانی دادگایی دەکرێن کە دەسەڵات دەداتە وڵاتێکی بیانی ئەنجامدەرانی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی دادگایی بکات.

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ داوای لە وڵاتانی دیکە کرد ئەوانیش هاوشێوەی ئەڵمانیا تۆمەتباران دادگایی بکەن.

XS
SM
MD
LG