کۆشکی سپی نکوڵی لەو هەواڵانە دەکات کە باس لە لادانی وەزیری تەندروستی ئەمریکا دەکەن لە پۆستەکەی.
ئەم نکوڵیکردنە دوابەدوای ژمارەیەک ڕاپۆرتی میدیایی هات کە دەڵێن بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ بە ڕژدی بیر لە لادانی ئەلێکس عازار، وەزیری تەندروستی ئەمریکا دەکاتەوە بەهۆی هەندێک هەنگاوی هەڵەوە کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا گرتبوونیەبەر.
تۆڕی سی ئێن ئێن، لە زاری گەورە کاربەدەستێکی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپەوە دەڵێت؛ لە کۆشکی سپی وتووێژی چڕ دەستیان پێکردووە بۆ گۆڕینی وەزیری تەندروستی پاش ئەو سەپۆلی ڕەخنەیەی ڕووبەڕووی بوونەتەوە بۆهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
ئەو گەورە کاربەدەستە ئەوەیشی وتووە "بڕیاری سەرۆک ترامپ یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ هەر هەوڵێک و جموجۆڵێکی بە ئاڕاستەی لادانی ئەلێکس عازار هەن." دەشڵێت "بەڵام خواستێکی ئەوتۆ لە کۆشکی سپیدا نییە بۆ گۆڕینی وەزیری تەندروستی لە ئێستادا، هاوکاتی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتن و کۆتاییهێنان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گەڕانەوەی هەنگاو بە هەنگاو بۆ ژیانی ئاسایی."
ڕۆژنامەی "ۆڵ ستریت جۆرناڵ"یش نوسیویە، هێشتا وادەیەک دیارنەکراوە بۆ لادانی عازار لە پۆستەکەی و لە زاری کاربەدەستێکی کۆشکی سپیشەوە دەنوسێت هێشتا کۆشکی سپی دوو دڵە لە بڕیاردان، وێڕای هەروادێ و زیادبوونی نیگەرانییەکان لە ئەلێکس عازار، بەهۆی خراپی شێوازی بەڕێوەبردنەوە.