Accessibility links

ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوسیا دەخاتە پێش چین


ڕوسیا، وڵاتی چین تێدەپەڕێنێت لە ژمارەی توشبووان بە پەتای کۆرۆنا.

حکومەتی ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند 87147 کەس توشی پەتای کۆرۆنا بوون، لە کاتێکدا لە وڵاتی چین سەرجەم توشبووان بە کۆڤید 19، 83912 کەسن.

بەپێی ئامارەکانی مۆسکۆ بڵاوی دەکاتەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 6200 کەس پشتڕاست کراونەتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

بەڵام دەشگوترێت کە ژمارەی ڕاستەقینەی توشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە هەردوو وڵاتدا زۆر زیاترن، چونکە هێشتا پشکنینی تەندروستی بۆ زۆر کەس نەکراون.
بەپێی توێژینەوە تەندروستییەکان، دەشێت خەڵک هەبن، ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا بێت بەڵام نیشانەکانی پەتاکەیان تیادا دەرنەکەوتووە.

ڕوسیا پێشتر وەهای ڕادەگەیاند کە ڕێژەیەکی کەمی خەڵک پەتای کۆرۆنایەتی و کرملن بەردەوام جەختی دەکردەوە لەوەی ڕەوشەکە، کۆنترۆڵ کراوە.

بڕیار بوو لە ناوەڕاستی ئەم مانگی چوارەدا لە ڕوسیا دەنگدان لەسەر گۆڕانکاری لە دەستوری وڵاتەکەدا بکرێت بەڵام لە کۆتایی مانگی 3دا، سەرۆکی ڕوسیا ئەو دەنگدانەی دواخست بۆ کاتێکی تر، بەبێ ئەوەی وادەکەی دیار بکات.

ئەگەر ئەو گۆڕانکاریانە لە دەستوردا پەسەند بکرێن، ئەوا زەمینە دەڕەخسێت ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا تا ساڵی 2036 لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

XS
SM
MD
LG