Accessibility links

نێردراوی تایبەتی UN بۆ سوریا داوای ئەنجامدانی وتووێژ لە نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا دەکات

نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا داوای لە ئەمەریکا و ڕووسیا کرد وتووێژبکەن تاوەکو یارمەتی بدەن لە هەوڵەکان بۆ کۆتایی‌هێنان بە شەڕی ناو سوریا کە زیاتر لە 9 ساڵە درێژەی کێشاوە.

گێر پـیدرسن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کە لە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە لە ئۆسلۆوە بەڕێوەچوو، ئەم داوایەی لە مۆسکۆ و واشنتن کرد کە ڕۆڵێکی سەرەکی ببینن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا. هەروەها داوای لێکردن بەردەوامن لە هاوکاریکردنی یەکتر لە سوریا، وەک چۆن لە ڕابردوودا ئەنجامیان دابوو.

گوتی "بێگومان، زۆر گرنگە ئەمەریکا و ڕووسیا بەردەوامبن لەوەی پـێکەوە کاربکەن، وەک وتم پـێشتر وەهایان کردووە، بەبێ هاوکاری ئەمەریکا و ڕووسیا بڕیاری 2254 ی ئەنجومەنی ئاسایشمان نەدەبوو. داوایان لێ دەکەم پەرە بەو هاوکاریـیە بدەن و هەنگاو بەرەو پـێشەوە بنێن و پشتیوانی لە پـرۆسەکە بکەن."

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لایەنە بە شەڕهاتووەکانی سوریا ڕازیبوون وتووێژەکانیان دەستپـێبکەنەوە و گوتی هەر دۆخەکە ڕێگە بدات و کۆتوبەندەکانی سەر گەشتکردن سووکبکرێنەوە لایەنەکان بەرەو جنێڤ دێن.

هۆشداری دا کە شیانی هەیە لە هەر کاتێکدا توندوتیژیـیەکان لە ناو سوریا زیادببن، هەرچەندە لە ئێستادا کەمبوونەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG