Accessibility links

کۆرۆنا لە ڕوسیا


سەرەک وەزیری ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت وڵاتەکەی سەرکەوتوو بووە لە ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، بەڵام دەشڵێت هێشتا ڕەوشەکە ئاڵۆزە.

ڕوسیا لە ڕیزبەندی دووهەمدایە لەسەر ئاستی جیهان بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

میکائیل میشۆستین، سەرەک وەزیری ڕوسیا کە خۆی توشی پەتای کۆرۆنا بووە، لە کۆبوونەوەی حکومەتدا کە لە ڕێی تەلەفزیۆنەوە پەخش دەکرا، وتوویەتی " ڕەوشی ڕوسیا لە پەیوەندی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە هێشتا ئاڵۆزە بەڵام لە هەمانکاتدا تێبینیمان کردووە کە سەرکەوتوو بووین لە ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکەدا."

سەرەک وەزیری ڕوسیا ، کە هێشتا چاکبوونەوەی لە کۆڤید 19 ڕانەگەیەندراوە داواش دەکات خەڵک گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی بە بارێکی ئەرێنی بۆ خۆپاراستن سەیر بکەن و وەک دەڵێت "هەر ئەو ڕێوشوێنانەن وەهایان کردووە خەڵکی زیاتر لە وڵاتەکەدا چاک ببنەوە و نەخۆشخانەش جێبهێڵن."

بەپێی ئامارەکانی بڵاودەکرێنەوە لەسەر پەرەسەندنەکانی پەتای کۆرۆنا لە ڕوسیا، تا ئێستا 290 هەزار و 678 کەس توشی پەتاکە بوون و 2722 کەسیش بەهۆی کۆڤید 19وە گیانیان لە دەستداوە. بەڵام هەندێک نێوەند و لایەن هەن بە گومانەوە لەم ئامارانەی روسیا دەڕوانن و دەڵێن ئامارەکانی زیانە گیانییەکان زۆر لەوە زیاترن کە دەسەڵاتدارانی ڕوسیا بڵاوی دەکەنەوە.

XS
SM
MD
LG