Accessibility links

ئێران ئاگاهی دەدات بە ئەمریکا


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاگاهی دەدات بە ئەمریکا و دەڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی خۆی دەبێت ئەگەر بێتوو ئەمریکا هەر هەنگاوێک بنێت دژی ئەو کەشتییانەی ئێران کە بەرەو ڤەنزوێلا دەڕۆن.

لە میانەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لە تاران عەباس موسەوی دەڵێت "ئەوەی ئەمریکاییەکان سەبارەت بە کەشتییە بار هەڵگرەکانی نەوت وتویانە، شتێکی نایاسایی و قێزەونیشە، وە ئەگەر ئەمریکا هەر جموجۆڵێک بکات دژی هاتوچۆی ئازادانەی کەشتییەکانمان، ئەوا بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووی کاردانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبنەوە."

دەشێت 5 کەشتی ئێرانی کە بایی 45.5 ملیۆن دۆلار، بەنزین و بەرهەمە پیشەسازییەکانی تری نەوتیان هەڵگرتووە بکەونە ڕێ بەرەو ڤەنزوێلا. ناردنی ئەم پێداویستیانە وەک بەشێکی ئەو ڕێککەوتنە گەورەیەی نێوان ئێران و ڤەنزوێلایە کە هەردوو وڵات سزای ئەمریکایان لەسەرە.

ناردنی ئەم کەشتیانە بەرەو ئەو وڵاتە لە کاتێکدایە کە پشێوی و ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەمریکا هەروادێ و زیاد دەکەن.

لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەید، موسەوی باسی لە سوریاش کردوە و دەڵێت ئێران هیچ نیازێکی نییە بۆ کشانەوە لە سوریا.

موسەوی دەڵێت "ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە تا ئەو شوێنەی حکومەت و دەوڵەتی سوریا پێویستی بە ئێران هەبێت." وە دەشڵێت مانەوەی ئێران لە سوریادا دۆسێیەک نییە پەیوەندی بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەبێت.

XS
SM
MD
LG