Accessibility links

بەریتانیا بڵاوی دەکاتەوە و یۆنان نکوڵی لێدەکات


یۆنان نکوڵی دەکات لەو ڕاپۆرتە هەواڵیانەی دەڵێن سەربازەکانی تورکیا خاکی یۆنانیان لەسەر ڕوباری ئایفرۆس داگیرکردووە.

یۆنان لەو ناوچەیەدا خەریکی فراوان کردنی چەپەرێکە بە مەبەستی دوورخستنەوەی پەنابەران.

وەزیری دەرەوەی یۆنان دەڵێت ئەو ڕاپۆرتانەی میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردۆتەوە سەبارەت بەوەی لەشکری تورکیا پارچە زەوییەکی یۆنانی داگیرکردووە، هەڵەن.

نیکۆس دێندیاس لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی سکای دان بەوەدا دەنێت، وەک دەڵێت " لە بەشێکی ئەو پارچە زەویەدا هێزەکانی تورکیا بینراون لە کاتێکدا لەشکری یۆنان سەرقاڵی هەندێک ئامادەکاری بووە."

لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا هێزە تایبەتەکان لە لەشکری تورکیا لەو ناوچەیە بوون لە کاتێکدا لەشکری یۆنان دەستیکردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ فراوانکردنی ئەو چەپەرەی لەسەر سنور کردویەتی بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە دەربازبوونی ژمارەی بێشوماری کۆچبەران.

دێندیاس دەڵێت وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پڕۆژەی فراوانکردنی ئەو چەپەرەدا و وەک دەڵێت " وابەستەیی دەستوریمان هەیە بۆ پاراستنی خاکی یۆنان."

XS
SM
MD
LG