Accessibility links

2 برای لوبنانی لە ئەمریکا بەتاوانی هاوکاریکردنی حزبوڵا دادگایی دەکرێن


هاوڵاتییەکی لوبنانی دان بە تاوانی خۆیدا دەنێت لەبەردەم دادگایەکی فێدراڵی لە ستانی مینەسۆتا کە پارچە و تەکنەلۆژیای تایبەت بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە ئەمریکاوە ناردووە بۆ میلیشیاکانی حزبوڵای لوبنان.

پارێزەر ئیریکا ئاتش ماکدۆناڵد دەڵێت، ئوسامە حەمادە کە تەمەنی 55 ساڵە دانی بەوەدا ناوە ئامێری تەکنەلۆژی بە شێوەیەکی نایاسایی ناردووە بۆ حزبوڵا کە هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

برایەکی ئوسامەش لە مانگی 3دا و لەبەردەم هەمان دادگادا دانی بە هەمان تاواندا نابوو.

دادپارێزانی گشتی دەڵێن ئەو دوو برایە لە ساڵی 2009 تا 2013دەستیان گەیشتووە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا و بە ڕیگەی نایاسایی ناردویانە بۆ حزبوڵای لوبنان.

حزبوڵای لوبنان لە لیستی تێرۆریستاندایە لە ئەمریکا.

لە مانگی 2 ساڵی 2018دا ئەو دوو برایە لە ئافریکای باشور دەستگیر دەکرێن و لە پایزی ساڵی ڕابردوودا ڕادەستی ئەمریکا دەکرێنەوە.

XS
SM
MD
LG