Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگاهی دەدات لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی مەلاریا


ڕێکخراوی تەندروستی جیهان کە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بۆتەوە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، دەڵێت، هێشتا لە ڕووی زانستییەوە ڕوون نییە ئایا ڤاکسینی مەلاریا کاریگەری هەیە بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆناوە یان نا.

ڕێکخراوەکە ئاماژەش بەوە دەکات ڕێنومایی داوە بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆنی مەلاریا، تەنها وەک بەشێک لە تاقیکردنەوە بۆئەوانەی لە نەخۆشخانەکانن و لەژێر چاودێری تەندروستیدان.

دکتۆر مایکڵ ڕیان، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەشی فریاگوزاری تەندروستی دەڵێت، ڤاکسینی هێدرۆکسی کلۆرۆکوین، یەکێکە لەو ڤاکسینانەی تاقیکردنەوەیان لەسەر دەکرێت تا بزانرێت ئایا کاریگەری دەبێت بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا یان نا.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش، پێناچێت ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕەخنە بەردەوامەکانی سەرۆک ترامپی بە هێند وەرگرتبێت کە لەسەر چۆنیەتی سەروسەوداکردنی ڕێکخراوەکەیە لەگەڵ پەتای کۆرۆنا و تەنانەت ئەو هەڕەشانەی سەرۆک ترامپیش دەیانکات بۆ بڕینی دارایی لە ڕێکخراوەکە ئەگەر بێتوو چاکسازی لەناو ڕێکخراوەکەدا نەکرێت.

دکتۆر ڕیان لە لێدوانەکانی درەنگانێکی ڕۆژی چوارشەممەیدا جەختی کردۆتەوە لەوەی وەک دەڵێت "وڵاتان دەتوانن بژارەی تایبەت بە خۆیان هەبێت."

لە درێژەی لێدوانەکانیدا ئاماژەشی بەوە کردووە کە تا ئێستا هیچ کاریگەرییەکی هێدرۆکسی کلۆرۆکوین و هەروەهاش کلۆرۆکوین دەرنەکەوتوون بەوەی چارەسەربن بۆ کۆڤید 12، وە دەشڵێت بە پێچەوانەوە " ئاگاهی دراون سەبارەت بە شیانیکاریگەری لابەلای ئەم ڤاکسینەی مەلاریا."

XS
SM
MD
LG