Accessibility links

کەشتییە بارهەڵگرەکانی ئێران لە ڕێدان بەرەو ڤەنزوێلا


باڵیۆزی ئێران بۆ ڤەنزوێلا دەڵێت هەردوو وڵات مافی خۆیانە بازرگانی لە ڕێی دەریاوە بکەن.

ئێران و ڤەنزوێلا کە هەروادێ و فشارەکانی ئەمریکایان لەسەر زیاد دەبێت، ڕێککەوتون لەسەر ناردنی 5 کەشتی بارهەڵگری بەنزین و سوتەمەنی بۆ کاراکاس کە بەشێوەیەکی بەرچاو پێویستییەتی.

حوجەتوڵا سوڵتانی دەڵێت یاسا و پەیماننامە نێونەتەوەییەکان پەیوەندی بەرفراوانی نێوان هەردوو وڵات دەپارێزێت، هەروەها لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لەناو باڵیۆزخانەی ئێراندا ئاماژەشی بەوە کردوە وەک دەڵێت"پەیوەندی نێوان ئێران و ڤەنزوێلا هەڕەشە نییە لە هیچ کەسێک و مەترسیش نییە بۆ هیچ کەسێک."

کەشتییەکانی ئێران کە کەوتونەتە ڕێ بەرەو ئەم وڵاتەی ئەمریکای باشور، لەوانەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەنە ڤەنزوێلا، کە گەورەترین عەماری نەوتی جیهانی هەیە، بەڵام لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەو وڵاتەدا پاشەکشەی کردووە. شیکەرەوە ئاماژە بەوە دەکەن گەندەڵی و خراپی بەڕێوەبردن لەژێر سایەی سیستەمی سۆشیالیستیدا هۆکارن بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەروەها دەشڵێت "سزاکانی ئەمریکا سەپاندونی بە مەبەستی ناچارکردنی مادورو تا دەستبەرداری دەسەڵات ببێت، کاریگەری کردۆتە سەر کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت."

ئەمریکا یەکێکە لەو نزیکەی 60 وڵاتەی دانیانناوە بەوە ڕەوایەتی خوان گوایدۆ، سەرکردەی ئۆپزسیۆن وەک ڕێبەری ڤەنزوێلا.

سوڵتانی، نکوڵی لەو لێدوانانە کردوە کە فڕۆکەی ئێرانی لە ڤەنزوێلاوە ئاڵتونیان بردبێتەوە بۆ تاران لە بەرامبەر ئەو پشتیوانیەی تاران لە کاراکاسی دەکات و بە هەواڵی هەڵبەستراو ناودێری کردن.

XS
SM
MD
LG