کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی تریش پشتیوانی خۆی بۆ ڕژێمی سوریا ڕادەگەیەنێت و سزا سەپێندراوەکانی سەر سوریاش بە تێرۆری ئابوری ناودێر دەکات.
تاقیکردنەوەکانی ئێران بۆ موشەکەکانی جۆری کروز هاوکاتی مانۆڕێکی لەشکری وڵاتەکە بووە لە کەنداوی عومان و لە ئۆقیانوسی هیندیدا.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە سزاکانی خۆی بەسەر ڕژێمی سوریا دەستپـێدەکات، ئەمەش بەپـێی یاسای قەیسەر بۆ پاراستنی خەڵکی سیڤیل
سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانێکی سەرۆکایەتی واژوکرد بە مەبەستی چاکسازی لە دەزگاکانی پـۆلیسی وڵاتەکە بە شێوەیەک تەنیا بۆ حاڵەتی پـێوست هێز بەکاربهێنن
لێکۆڵەرەوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ملیۆنان بەڵگەنامەیان کۆکردۆتەوە کە تێوەگلانی چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی نیشان دەدەن لە تاوانەکانی لە عێراقدا کراون.
ڕێکخراوە جیهادییەکان لە سوریا دەست دەکەن بە بەکارهێنانی لێرەی تورکیایی لە کاروباری ڕۆژانەدا لە جیاتی لیرەی سوریایی.
یاسادانەرێکی ئەفغانستان دەسەڵاتدارانی ئێران گوناهبار دەکات بە دەستهەبوون لە هێرشەکانی ئەمدواییەی کرابوونە سەر پەنابەرە ئەفغانیەکانی لە ئێرانن.
ئانکەرە و تاران هاو هەڵوێستن لەسەر ئەو سزایانەی ئەمریکا سەپاندونیەتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران
دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی نیگەرانی هەیە بەرامبەر ئێران و ئاماژە بەوەش دەکات کە تاران هاوکار نییە بۆ پشکنینی ئەو شوێنانەی گومانی جموجۆڵی ناوکییان لێدەکرێت.
دادگایەکی ڕوسیا بڕیاری 16 ساڵ زیندانیکردنی کاردارێکی ئەمریکایی دەدات بە تاوانی سیخوڕایەتیکردن.
تورکیا ئەم کردە لەشکریانەی خۆی ناو ناوە "چنگی هەڵۆ" و لە هێرشەکانیشدا پارتی کرێکارانی کوردستان کراوەتە ئامانج لە ژمارەیەک ناوچەی باکوری عێراقدا.
دوو سەرکردەی سەربازیی ڕێکخراوی پاسەوانانی ئاین لە سوریا دەکوژرێن لە ئاکامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
تێرۆریستانی داعش لە نایجیریا ژمارەیەک هێرش دەکەن و دەیان کەس لەو وڵاتەدا دەکوژن.
وەها بڕیار بوو وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری ڕوسیا ڕۆژی یەکشەممە بە سەردانێک بگەنە تورکیا بۆ تاووتوێکردنی ڕەوشی لیبیا و هەروەها سوریا، بەڵام سەردانەکە دوا دەخرێت بۆ کاتێکی نادیار.
لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس بە پەتای کۆرۆنا لە ئێران گیان لە دەستدەدەن و زیاتر لە 2000 کەسیش ذووچاری کۆڤید 19 دەبن.
پۆلیس دەڵێت پاش ئەوەی دوو گومانبار تەقەیان لە بنکەیەکی پۆلیس کردووە، دەربازبوون و هێشتا نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون.
وەزیری بازرگانی ئوسترالیا دەڵێت، ئەو بڕیارەی چین جێی مەخابنە، بەڵام مەرجیش نییە ببەسترێتەوە بەو ناکۆکیانەی لەنێوان چین و ئوسترالیادا هەن.
کوژرانی جۆرج فلۆید، لە تۆکیۆش ژاپۆنییەکان دێنێتە دەنگ
وەزارەتی بەرگری کۆریای باشور دەڵێت بە وردی چاودێریی جموجۆڵەکانی لەشکری کۆریای باشور دەکات و دەشڵێت هێزە ئاسایشییەکانی وڵاتەکە ئامادەباشن بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
زیاتر نیشـان بده