Accessibility links

ئێران بەرەنگاری یاسای قەیسەر دەبێتەوە


وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزاکانی ئەمریکا سەپاندونیەتە سەر سوریا بە "تێرۆری ئابوری" ناودێری دەکات.

عەباس موسەوی، دەمڕاستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانەکانی ڕۆژی پێنجشەممەیدا، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم سزایانە دەبنە مایەی زیادکردنی مەینەتییەکانی گەلی سوریا.

ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە، سزای سەپاندۆتە سەر بەشار ئەلئەسەد، سەرۆکی سوریا و هاوسەرەکەی و دەیان کەس و نێوەندیش کە پەیوەندییان بە ڕژێمی سوریاوە هەیە و دەشڵێت بەردەوام دەبێت لە فشار خستنە سەر دیمەشق لە ڕێی یاسای قەیسەرەوە کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەک هەوڵێک بۆ ڕاگرتنی "شەڕە دڕندانە و بێ پاساوەکان" لە سوریادا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند "هەر کەس و لایەنێک لە هەر شوێنێکی جیهانەوە سەروسەودا لەگەڵ ڕژێمی ئەسەددا بکات، ئەوا ڕووبەڕووی ژمارەیەک سزا دەبێتەوە لەوانە سزای دارایی."

ئێران دەڵێت ئەو سزایانە پێچەوانەی یاسای نێونەتەوەیی و بەها مرۆییەکانن و دەشڵێت تاران بەردەوام دەبێت لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشقدا.

ئێران کە خۆی لەژێر باری قورسترین سزای ئەمریکادایە، لەگەڵ ڕوسیادا دوو هاوپەیمانی سەرەکی ڕژێمی سوریان.

لەوەتای ساڵی 2011وە کە قەیرانی سوریا دەستیپێکرد، تا ئێستا زیاتر لە 380 هەزار کەس لەو وڵاتەدا کوژراون.

XS
SM
MD
LG